بالۆتێلی ده‌یه‌وێت په‌نجه‌ی په‌شیمانی به كلۆپ بگه‌زێت
بالۆتێلی هێرشبه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی نیسی فره‌نسا، له لێدوانێكدا به‌ڵێن ده‌دات په‌نجه‌ی په‌شیمانی به یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول بگه‌زێت.
بالۆتێلی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی لیكیپی فره‌نسا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كلۆپ هیچ ده‌رفه‌تێكی پێ نه‌داوه، ده‌شڵێت: كلۆپ من ناناسێت، بۆیه ده‌ری كردم.
بالۆتێلی ده‌شڵێت: ته‌نیا یه‌كجار كلۆپ قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم، قسه‌كه‌ش یه‌ك رسته بوو كه پێی وتم لیڤه‌رپوول جێبهێڵه و یانه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵبژێره، منیش هه‌رئه‌وكات ماڵئاواییم لێ كرد و تائێستا نه‌مبینیوه‌ته‌وه، دڵنیاشم له ئێستادا له ناخه‌وه په‌شیمانه.
بالۆتێلی له دوو وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان كرد، دواتر یانه‌ی لیڤه‌رپوول ئاماده نه‌بوو ئه‌م یاریزانه وه‌ربگرێته‌وه، به‌مه‌یش بالۆتێلی به‌گواستنه‌وه‌یه‌كی ئازاد په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نیسی فره‌نسا كرد، ئاستێكی به‌رزیش له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات و 6 گۆڵیشی له‌ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه تۆمار كردووه و یانه‌كه‌شی گه‌یاندۆته لوتكه‌ی خولی پله‌یه‌كی فره‌نسا.