ئهلێكس دهگهڕێتهوه ماڵه كۆنهكهی
ئالێکس، بەرگریکاری برازیلی وهرزی رابردووی یانهی میلان، دوای 12 ساڵ، جارێکی دیکە بۆ ریزەکانی یانەی سانتۆس دەگەڕێتەوە.
ئالێکس دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئەیسی میلان، هیچ یانەیەکی لە ئەورووپا بۆ بەردەوام بوون نەدۆزییەوە، بۆیە دواجار بریاریدا جارێکی دیکە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و پەیوەندی بە یانەی سانتۆسەوە بکات.
بەرگریکاری برازیلی، ساڵی2005 ریزەکانی یانەی سانتۆسی وڵاتەکەی بەرەو ئایندهۆڤێنی هۆڵەندا جیهێشت و پاشان رویکردە هەریەک لە یانەکانی چێڵسی و ئەیسی میلان