یاریزانێكی بایر میونشن به‌ره‌و ئیتاڵیا ده‌گه‌ڕێته‌وه
کینگلسی کۆمان، یاریزانی لاوی فەرەنسی یانەی بایرن میونشن، وەرزی داھاتوو دەگەرێتەوە سێریا ئەی ئیتاڵیا.
سەرچاوەکانی ئەڵمانیا بڵاوییان کردۆتەوە، کۆمانی یاریزانی یانەی بایرن میونشن، نەیتوانیوە بەرپرسانی یانەکەی لە خۆی رازی بکات، بۆیە باڤارییەکان بریاریانداوە کۆتایی بە گرێبەسته کاتییەکەی بێنن و جارێکی دیکە رادەستی یانەی یوڤێنتوسی بکەنەوە.
کۆمان بۆ ماوەی 2 وەرز و نیو و بە شێوەی خواستن لەگەڵ مافی کرینەوەی ھەمیشەیی پەیوەندی بە باڤارییەکانەوە کردووە، بەڵام وەرزی داھاتوو ناچارە بگەرێتەوە ئیتاڵیا.
كینگلسی كۆمانی ته‌مه‌ن 20 ساڵان، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی پاریس سانجێرمان ده‌ركه‌وت، دواتر له هاوینی 2014 یانه پاریسییه‌كه‌ی به‌ره‌و یوڤێنتۆس جێهێشت و بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزیشه به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به بایرن میونشن كردووه.