هانده‌رانی بارسێلۆنا دڵیان به رووداوه‌كه‌ی 2006 خۆشه
یانه‌ی بارسێلۆنا له ده‌ستپێكی وه‌رزی ئه‌مساڵ به بارودۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌كات و هانده‌رانی یانه‌كه‌ش چاویان له‌وه‌یه هه‌مان سیناریۆی پێشووی 2006 دووباره بكه‌نه‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا له وه‌رزی 2005 ـ 2006 بارودۆخی له ئێستا زۆر خراپتر بوو، له كۆی 7 یاری 10 خاڵیان كۆكرده‌وه، به‌ڵام دواتر فرانك ریكاردی راهێنه‌ری ئه‌وكات به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر تیپه‌كه‌ی رێكخسته‌وه و به 82 خاڵ نازناوی لا لیگا برده‌وه و به جیاوازی 12 خاڵیش له یانه‌ی ریال مه‌دریدی پله‌ی دووه‌م دووركه‌وته‌وه، هه‌ر له هه‌مان ساڵیش نازناوی چامپیۆنز لیگیان به‌ده‌ستهێنا.
له راپرسییه‌كی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، زۆرینه‌ی هانده‌رانی یانه‌ی بارسێلۆنا هیوای ئه‌وه ده‌خوازن كه سیناریۆی وه‌رزی 2005 ـ 2006 دووباره ببێته‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه له كۆی 7 یاری، 2 یاری به‌رامبه‌ر یانه‌كانی دیپۆرتیڤۆ ئالڤێسی تازه‌سه‌ركه‌وتوو و سێلتا ڤیگۆ دۆڕاندووه و 13 خاڵی كۆكردۆته‌وه.