پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه به خۆیاندا ته‌قیووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوو فه‌رمانده‌ی باڵای داعش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو له باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاندووه" ئه‌و دوو كه‌سه فه‌رمانده‌ی باڵای داعش بوون و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو كوژراوون.
سه‌رچاوه‌كه چۆنییه‌تی كوژرانی ئه‌و دوو فه‌رمانده‌یه‌ی چه‌كدارانی داعشی روونكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه" ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییانه‌ی داعش له‌وكاته‌دا كوژراوون، كه له ناو ئۆتۆمێلێكدا بوون له ناوه‌ڕاستی قه‌زای حه‌ویجه و به ئۆتۆمبێله‌كه‌یان پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراوویان هه‌ڵگرتبوو، به‌ڵام به خۆیاندا ته‌قیووه‌ته‌وه و لاشه‌ی هه‌ر دوو فه‌رمانده‌كه له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه بینراووه.
سه‌رچاوه‌كه ناوی یه‌كێك له‌و فه‌رمانده باڵایانه‌ی داعشی ئاشكرا كردووه كه به "ئه‌بو عه‌بد ئه‌لكیندی" ناسراوه و ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و رووداوه روویداوه.