چى له باره‌ى نهێنييه‌كانى ئه‌نجلينا جولييه‌وه ده‌زانييت.. هاوڕه‌گه‌زباز بووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ستێره‌ى هۆليودى ئه‌مريكا ئه‌نجلينا جولى له بۆنه‌يه‌كى رابردوويدا رايگه‌ياندبوو، په‌يوه‌ندى سێكسى له‌گه‌ڵ چوار پياو هه‌بووه, كه 3يان هاوسه‌رى بوونه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و لێدوانه, جولى ته‌مه‌ن 41 ساڵ مێژوويه‌كى تايبه‌تى له ئه‌زموونى سێكس هه‌يه وه‌ك ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى ده‌يلى مه‌يلى بريتانى له راپۆرتێكدا ورددا له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه.
جولى دواى زياتر له 10 ساڵ په‌يوه‌ندى سۆزدارى و دوو ساڵ هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ براد پيتدا له چه‌ند رۆژى رابردوودا بڕياريدا له براد پيت جيا بێته‌وه و جيابوونه‌وه‌شى بووه هۆى ئه‌وه‌ى ميدياى جيهانى چاوى زۆرتر به ژيانيدا بگێڕن و لايه‌نه شاراوه‌كانى ئاشكرا بكه‌ن.
قۆناغى منداڵى
له ساڵى 2007دا جولى له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ گۆڤارى ئۆكه‌ى بريتانى باسى له‌وه كردبوو, كه له منداڵييدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كچ به ناوى كچانى ماچ كاريكردووه و له‌و قۆناغه‌دا باوه‌ش و ماچى سه‌رنجڕاكێشيان تاقيكردووه‌ته‌وه و جليان له‌به‌ر يه‌ك داناوه و به‌و هۆيه‌وه زۆر كێشه‌يان رووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه.
له‌ده‌ستدانى كچێنى
جولى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه له ته‌مه‌نى 14 ساڵيدا به ئاگادارى و ده‌ستخۆشى دايكى كچێنى له‌ده‌ستداوه.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ گۆڤارى (Cosmopolitan) جولى رايگه‌ياندووه, "له ته‌مه‌نى 14 ساڵييدا زۆر كاتم له سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌گه‌ڵ هاوڕێيه‌كم به‌سه‌ر ده‌برد و له ژوورى خه‌ويش له‌گه‌ڵم ده‌بوو, دايكيشم له ژوورێكى ديكه بوو".
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى گۆڤارى ئۆكه‌يدا جولى باسى له‌وه كردووه, په‌يوه‌ندييه‌كى سۆزدارى و به‌هێز له نێوان خۆى و هاوڕێكه‌ى درووست بووه. ته‌نيا سێكس و هه‌ست به‌س نه‌بوون بۆ پڕكردنه‌وه‌ى خواسته‌كان و چيديكه منيش منداڵ نه‌بووم و له چركه‌ساتێكدا ده‌مويست زۆر له‌وه زياتر له نزيك هاوڕێكه‌م بم و چه‌قۆيه‌كم هێنا و بريندارم كرد, ئه‌ويش منى بريندار كرد.
يارى به چه‌قۆ
جولى باسى له‌وه‌شكردووه, كه يارييان به چه‌قۆ كردووه و له‌و باره‌يه‌وه وتويه‌تى: خۆشه‌ويستيمان ده‌گۆڕييه‌وه, له كاتێكدا خوێن به جه‌سته‌ماندا ده‌هاته خواره‌وه و دڵم زۆر به توندى ده‌گوشرا, دواى ئه‌و جاره هه‌ستى خۆمم بريندار كرد, كاتێك هه‌ستم ده‌كرد له هه‌موو لايه‌كه‌وه ده‌وره دراوه.
كاتێك جولى ته‌مه‌نى ده‌گاته 20 ساڵ هه‌موو جۆره كانى مادده‌ى سڕكار به‌كار ده‌هێنێت له‌وانه كۆكايين و حه‌پى هه‌ست بزوان و حه‌پى سه‌ره‌ڕۆيى و هيرۆيين.
يه‌كه‌م هاوسه‌رگيرى
له ميانى فيلمى هاككه‌رس دا، كه له 1995 به‌رهه‌مهێنرا, هاوسه‌رى يه‌كه‌مى جولى كه جونى لى ميله‌ر بوو ده‌ركه‌وت و ئه‌و يه‌كه‌م كه‌س بوو له هونه‌رمه‌ندان په‌يوه‌ندييه‌كى سۆزدارى و به‌تينى له‌گه‌ڵ جوليدا هه‌بووبێت.
هاوڕه‌گه‌زبازى
له‌گه‌ڵ لادانى په‌رده له‌سه‌ر نمايشى يه‌كه‌م فيلمى جولى له هاوسه‌ره‌كه‌ى جيا بوويه‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كى هاوڕه‌گه‌زبازانه‌ى له‌گه‌ڵ ژنه نمايشكار جينى شيميزۆ درووست كردوو، كه له ميانى وێنه‌گرتنى فيلمى Foxfire له 1996 ناسيى.
جولى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، نيازى هه‌بووه هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ جينى بكات, ئه‌گه‌ر هاتباو هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى نه‌كردبايه پێشتر, چونكه هه‌ر له يه‌كه‌م بينينه‌وه خۆشه‌ويستى جينى كه‌وتووه‌ته دڵى.
له كۆتايى مارسى 1996 جولى له‌گه‌ڵ ميله‌رى هاوسه‌رى پێشووى په‌يوه‌ندى سۆزدارى ده‌ستپێكرده‌وه.
دواتر شيميزۆ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد, كه له‌گه‌ڵ جولييدا بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك په‌يوه‌ندى سۆزدارى و هاوڕه‌گه‌زييان هه‌بووه.
خۆشه‌ويستى له‌گه‌ڵ برادا
له شوباى 1999 جولى له هاوسه‌ره‌كه‌ى جيا بوويه‌وه, دواى ساڵێك وێنه‌يه‌كى جێى مشتومڕى جولى بڵاو كرايه‌وه و تێيدا ده‌ركه‌وتبوو, جولى لێوى براكه‌ى جايمس هاڤين ماچ ده‌كات له پشت په‌رده‌ى ئاهه‌نگى دابه‌شكردنى خه‌ڵاتى گۆڵدن گلوب له 2000دا و دواى سێ مانگيش هه‌مان شتى له سه‌ر فه‌رشى سوورى ئاهه‌نگى خه‌ڵاتى ئه‌كاديمى دووباره كرده‌وه.
جولى له ئاهه‌نگى وه‌گرتنى خه‌ڵاتى ئۆسكار بۆ باش‌ترين ئه‌كته‌رى ياريده‌ده‌ر له رۆڵى فيلمى Girl Interrupted، به ئاشكرا له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا وتى: "ئێستا من له خۆشه‌ويستييه‌كى قوڵ و تونددام له‌گه‌ڵ براكه‌م".
دواتر جولى له‌گه‌ڵ بيلى پۆپ هاوسه‌رگيرى كرد و له ميانى به‌شداريكردنيان له چه‌ند فيلمێكدا په‌يوه‌ندى سۆزدارانه‌يان ئاشكرا كرد.
ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاو بوويه‌وه كه جولى له‌گه‌ڵ بيلى ثورنتۆن كه 20 ساڵ له خۆى گه‌وره‌تر بوو هاوسه‌رگيرى كردووه و جولى وێنه‌يه‌كى ثورنتۆنى له‌سه‌ر شانى تاتۆ كردبوو.
هه‌ريه‌ك له‌وان ملوانكه‌يه‌كيان له مل كردبوو, كه له ناو كه‌مۆڵه‌يه‌كى بچوكدا خوێنى يه‌كدييان تێكردبوو و له مليان هه‌ڵواسيبوو.
له 2002 هه‌ردوولا رايانگه‌ياند, منداڵێكى كه‌مبۆديايان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه, به‌ڵام دواى سێ مانگ هه‌واڵى جيابوونه‌وه‌يان بڵاو بوويه‌وه.
له‌گه‌ڵ براد پيتدا
له 2005 پيت به‌وه تۆمه‌تبار كرا كه بووه‌ته هۆى جيابوونه‌وه‌ى جولى به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى به‌يه‌كه‌وه له فيلمى (Mr. & Mrs. Smith) به‌شدارييان كرد. دواتر هه‌ردوولا ئه‌وه‌يان ئاشكرا كرد, كه له ميانى كاره‌كانى ئه‌و فيلمه‌دا په‌يوه‌ندى سۆزدارى له نێوانياندا درووست بووه و هه‌ستيان گۆڕيوه‌ته‌وه.
دواتر له 2006 جولى رايگه‌ياند, دووگيانه له براد پيت و پاشان بوونه خاوه‌نى 6 منداڵ و سه‌ره‌نجام له نيسانى 2012 هاوسه‌رگيريان كرد و له 2014 ئاهه‌نگى گواستنه‌وه‌يان ساز كرد.