مێسی مه‌رجێكی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی داناوه
لیۆنێل مێسی داوای له بارسێلۆنا كردووه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ نوێ بكه‌نه‌وه و ئاماژه‌ی بۆ بڕگه‌یه‌كیش كردووه كه له نێو گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌بێت جێگه‌ی بۆ بكه‌نه‌وه كه په‌یوه‌سته به جێهێشتنی یانه‌كه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی Goal، مێسی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه له له ماوه‌ی ساڵانی داهاتوو بیر له جێهێشتنی بارسا ناكاته‌وه، به‌ڵام به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ درێژ بكه‌نه‌وه و مه‌رجێكیشی بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌یه كه ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ شاری رۆزاریۆ كه شوێنی له دایكبوونیه‌تی و یاریكردن بۆ بۆ یانه‌ی نیوز ئۆڵد بۆیزی هه‌مان شار كه له‌و یانه‌یه‌وه ده‌ستی به یاریكردن كردووه.
مێسی ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی خانه‌نشین بێت بۆ ماوه‌یه‌ك خزمه‌تی یانه‌ی سه‌رده‌می منداڵی بكات و به‌ڵێنیشی به سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی داوه كه رۆژێكدا دێت بۆ یاریكردن ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌ی بۆ یانه‌ی نیوز ئۆڵد بۆیز.
مێسی له 2001ـه‌وه له په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه كردووه، له 2004 بۆ یه‌كه‌مینجار بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌م كرا، زیاتر له 500 یاری بۆ بارسا كردووه و خاوه‌نی زیاتر 460 گۆڵه.