بارسا به نهێنی هه‌وڵه‌كانی بۆ رفاندنی یاریزانێكی لیڤه‌رپوول ده‌ست پێده‌كات
یانه‌ی بارسێلۆنای ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆی یاریزانی لیڤه‌رپوولی ده‌ربڕیوه، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یشدا یانه ئینگلیزییه‌كه له ترسان ده‌یه‌وێت نرخی گرێبه‌سته‌كه‌ی زیاد بكات و به‌خێرایی نوێی بكاته‌وه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی، یانه‌ی لیڤه‌رپوول هه‌ستی به هه‌وڵه‌كانی بارسێلۆنا بۆ رازیكردنی فیلیپ كۆتینهۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌كه‌ی كردووه، به‌مه‌ش یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راسپاردووه كه گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر درێژ بكه‌نه‌وه.
پێشتر رۆژنامه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كرد بوو، كه بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت سوود له‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی نێوان نێیمار و كۆتینهۆ وه‌ربگرێت و له رێگه‌ی نیمۆ هه‌وڵی رازیكردنی كۆتینهۆی هاونیشتیمانی بدات، به‌وپێیه‌ی ئه‌و دووانه له ته‌مه‌نێكی بچووكی منداڵێدا هاوڕێی نزیكی یه‌كترن.
فلیپ كۆتینهۆی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی له پرێمه‌ر لیگ له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول پێشكه‌ش كردووه، ئه‌و له هاوینی 2008 له یانه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپوول كردووه.