بارسێلۆنا یاریزانێكی به‌هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی پیكێ دۆزیوه‌ته‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ چاره‌كردنی خراپی هێڵی به‌رگری، له ئێستادا سه‌رنجی خستۆته سه‌ر یاریزانێكی بۆندز لیگا كه له یانه‌ی بروسیا مونشنگلادباخ یاری ده‌كات.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی (سكای نیوز)، یانه‌ی بارسێلۆنا چاودێری یاریزانی لاوی دانیماركی یانه‌ی چێڵسی (ئه‌ندریاس كریستینسن) ده‌كات كه بۆ ماوه‌ی 2 وه‌رزه به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی بروسیا مونشنگلادباخ ده‌كات.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م به‌رگریكاره دانیماركه له‌ڕووی شێوازی یاریكردن و جه‌سته و له‌شولاره‌وه زۆر له جیرارد پیكێ به‌رگریكاری ئێستای بارسێلۆنا ده‌چێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا له دوای تێپه‌ڕبوونی 7 هه‌فته له لالیگا، 12 گۆڵی له‌سه‌ر تۆمار كراوه، ئه‌م ڕێژه زۆره وای له ئیداره‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیایه‌كه كردووه به دوای دۆزینه‌وه‌یه‌كی به‌رگریكارێكی پته‌ودا بگه‌ڕێن.