بارسێلۆنا ههواڵی خۆشی پێگهیشت
دوێنێ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەواڵی خۆشی پێگەیشت و سێ یاریزانی یانەکە لە پێکانەکانیان چاکبوونەوە و بەشداریی راهێنانەکانی یانەکەیان کرد.
نێیمار داسێلڤا دوای ئەوەی لە ریزی هەڵبژاردەی بڕازیل لە دەموچاوی تووشی پێکان بوو و راهێنەری هەڵبژاردەکە دووریخستەوە و بەشداریی دوایین یاریی سێلیساوی نەکرد، دوێنێ هاوشانی یاریزانانی یانەکەی بەشداریی دوایین راهێنانەکانی کرد و بە تەواوەتی بۆ یاریکردن ئامادەیە.
هەرچی ساموێل ئۆمتیتی بەرگریکاری فڕەنسی یانەکەش سێ هەفتە دوای دابڕازنی لە یاریکردن، لە پێکانەکەی چاکبووەوە و ئامادەی مەشقەکانی یانەکەی بوو.
لیۆنێل مێسیش بۆیەکەمجار لەوەتەی تووشی پێکان بووە، دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە و دوێنێ بە تەنیا یاریی بە تۆپ دەکرد و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ بۆیەکەمجار بە کۆمەڵ بەشداریی راهێنانەکانی بلاوگرانا بکات، بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو چەند خولەکێک بەشداریی یاریی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکەڕۆنیا بکات و بۆ یاریی مانچێستەر سیتی تەواو ئامادە بێت.