یوڤێنتۆس له كڕینی یاریزانێكی ئارسێناڵ نزیك بۆته‌وه
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی دهاتوو یاریزانێكی ئارسێناڵیان كردۆته ئامانج.
پێگه‌ی Calcio Mercatoـی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی یوڤی به نهێنی په‌یوه‌ندی به ناوه‌ڕاستكاره ئیسپانیاییه‌كه‌ی ئارسێناڵ (سانتی كازۆرلا) كردووه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه درێژ نه‌كاته‌وه و به پاره‌یه‌كی زیاتر بۆ تۆرینۆ ده‌یگوازنه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، كازۆرلا هه‌فته‌ی رابردوو له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له پێگه‌ی (میره‌ر)ـی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر ئارسێناڵ گرێبه‌ستێكی باشی پێشكه‌ش بكه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌گرێت و واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی ئارسێناڵ ده‌كات.
كازۆرلای ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته چوار ساڵییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆپچییه‌كان كۆتایی دێت و ڤینگه‌ر ئاره‌زووی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ره‌نگه نرخه‌كه‌ی كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش كازۆرلا ناچار ده‌كات بیر له هه‌ڵبژاردنی دیكه بكاته‌وه.
كازۆرلا، پێشتر له یانه‌ی ڤیاریالی ئیسپانیاوه ناسرا، دواتر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مالاگاوه كرد، دوای ته‌نیا یه‌ك ساڵ به‌هۆی پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز ئارسن ڤینگه‌ر له لالیگاوه به‌ره‌و پرێمه‌ر لیگ گواستییه‌وه.