شارێك ده‌بێت به كێڵگه
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌و ئابڵووقه خنكێنه‌ره‌ی هێزه‌كانی رژێمی سووریا خستوویانه‌ته سه‌ر به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب و به‌هۆی نه‌مان و كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراكه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌و شاره‌دا،به‌رپرسان رایده‌گه‌یه‌نن به‌و هۆیه‌وه "300" هه‌زار كه‌سی سڤیل دووچاری نه‌هامه‌تی و بێ خۆراكی هاتوون،بۆیه به دوای جێگره‌وه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری خۆراكی پێویستی رۆژانه‌ی پێ بكه‌ن تاكو بتوانن بژین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه و له‌مپه‌رێكی زۆر دووچاری به‌رپرسانی ئه‌و شاره بووه‌ته‌ووه به‌هۆی زیادبوونی بۆردوومانی هێزه ئاسمانییه‌كانی رووسیا و فڕۆكه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه،هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كه دروست بووه،به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سڤیل رۆژانه ده‌كوژرێن،سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیانه زۆره ماڵییه‌ی به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه له خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌كه‌وێت و گه‌ڕه‌كه‌كانی وێرانكردووه.
ئه‌و بارودۆخه‌ش هه‌نگاوه‌كانی "ئه‌نجوومه‌نی شاری حه‌له‌بی" ی دووچاری ئاسته‌نگ كردووه به تایبه‌تی به‌كارهێنانی زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كان ناتوانرێت بكرێن به به‌روبووم و دانه‌وێڵه بنه‌ڕه‌تییه‌كان.
هه‌ر بۆیه خه‌ڵكی شاره‌كه له هه‌وڵی به‌ده‌ستخستنی خۆراكه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندان و له ماوه‌ی ئابڵۆقه‌ی دووه‌می سه‌ر شاره‌كه‌دا له 4/9/2016 ئه‌نجوومه‌نی شاره‌كه بنه‌تۆوی جۆراوجۆری به‌سه‌ر دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كاندا دابه‌شكرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ناوچانه‌ی ناو شار كه گونجاوه بۆ كشتوكاڵ بتوانن بیچێنن،وه‌ك هه‌وڵێك تا له داهاتوودا قورسی گه‌مارۆكه سووك بكه‌ن له سه‌ریان.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه گه‌مارۆی دووه‌م زۆر گه‌وره‌تره له چاو گه‌مارۆی یه‌كه‌می سه‌ر شاره‌كه،چونكه ناتوانرێت خۆراكه بنه‌ڕه‌تییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
"نه‌عیم" یه‌كێكه له دانیشتووانی شاری حه‌له‌ب و له گه‌ڕه‌كی "ئه‌لقاترچی" داده‌نیشێت،له‌باره‌ی ره‌وشی شاره‌كه‌وه ده‌ڵێت"خه‌ڵكی گه‌ره‌كه‌كان رێگه‌یانداوه باخچه‌كانیان بكرێت به خه‌یار و ته‌ماته و تۆوه‌كه‌شمان له ئه‌نجوومه‌نی شاره‌كه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، به‌ڵكو بتوانین گه‌مارۆكه سووك بكه‌ین له‌سه‌رمان،چاوه‌ڕوانین ئه‌و به‌رووبوومه‌ی چاندوومانه بێته به‌ر و له‌و دۆخه قورسه‌دا بتوانین دابه‌شی بكه‌ین به‌سه‌ر خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌دا،چونكه جگه له باینجان و چه‌ند جۆره سه‌وزه و گیایه‌ك كه له گه‌ڕه‌كی شێخ سه‌عید به زه‌حمه‌ت ده‌گاته ده‌ستمان هیچی دیكه نییه به‌كاریبهێنین له‌م گه‌مارۆیه‌دا.
به‌ڵام "مه‌حموود" به‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون زۆر گه‌شین نییه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكات له به‌روبوومی ئه‌و كێڵگانه بخوات و ده‌ڵێت"به ئاسانی یه‌ك بۆردوومانی فڕۆكه‌كان رێسه‌كه‌مان لێده‌كه‌نه‌وه به خووری و هه‌موو ره‌نجه‌كه‌مان به با ده‌دات ئه‌ی دوای ئه‌وه چاوه‌ڕوانی چی بكه‌ین؟!".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی كشتووكاڵیی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی شاره‌كه كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت به "هافینگتۆن پۆست عه‌ره‌بی"رایگه‌یاندووه" رووبه‌ری ئه‌و زه‌وویانه‌ی ده‌توانرێت سوودی لێوه‌ربگیرێت بۆ كشتووكاڵ له گه‌ڕه‌كه گه‌مارۆدراوه‌كانی شاره‌كه‌دا "15" هێكتاره و هه‌ر هێكتارێكیش واتا "10" هه‌زار مه‌تری چوار گۆشه،كه‌وایه ته‌نها "150" هه‌زار مه‌تری چوار گۆشه زه‌وی هه‌یه بۆ كشتووكاڵ.
ئه‌وه‌ش ئه‌و زه‌وییانه‌ن كه دوورن له نیشانه‌شكێنه‌كانی سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د،جگه له یه‌ك پارچه زه‌وی كشتووكاڵی له گه‌ڕه‌كی"شێخ سه‌عید" له باشووری حه‌له‌ب، كه به‌هۆی هه‌بوونی سه‌ربازه‌كانی سووپای رژێمی ئه‌سه‌د له كارگه‌یه‌كی چیمه‌نتۆ كه به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا باڵا ده‌ستی كردوون و ئاسته‌نگیان دوورست كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌یان له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌دا ده‌ستپێكردووه و چه‌ند جۆرێك سه‌وزه‌ی بنه‌ڕه‌تی تێدا چێنراوه له‌وانه‌ش "ته‌ماته و خه‌یار و په‌تاته" وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دابینكردنی چه‌ند خۆراكێكی بنه‌ڕه‌تی.
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تۆ‌و و كیمیایی پێویست و گونجاو له‌گه‌ڵ خاكی ناوچه‌كه په‌یدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێداویستی ژماره‌یه‌كی زۆرتری خه‌ڵكی شاره‌كه پڕبكه‌نه‌وه، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی كاروانی هاوكارییه‌كان بۆ شاره‌كه بۆردوومانكرا و رێگه نه‌درا هاوكارییه‌كان بگه‌نه خه‌ڵكی شاره‌كه،بۆیه وایده‌بینن كشتووكاڵ ته‌نها رێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه خۆراكه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی لێوه به ده‌ست بخه‌ن.