ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان له باره‌ی داهاتووی كریستیانۆ ئاشكرا ده‌بێت
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا، هه‌ڵمه‌تێكی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه ئه‌ستێره‌كانی ده‌ست پێكردووه، له ئێستادا زۆرترین سه‌رنجی خسۆته سه‌ر گاریس به‌یل و كریستیانۆ.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، فلۆرێنتینیۆ پیرێز، سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت به گرێبه‌ستێكی 5 ساڵه كریستیانۆ رازی بكات تا 2021 له سانتیاگۆ بێرنابیۆ بمێنێته‌وه كه ئه‌وكات كریستیانۆ ته‌مه‌نی ده‌بێته 36 ساڵ.
به پێی راپۆرته هه‌واڵه‌كان، خۆرخی میندێز، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ مه‌رجی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه داناوه، ئه‌ویش پێدانی 23 ملیۆن یۆرۆ بۆ هه‌ر ساڵێك.
یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ به فه‌رمی گرێبه‌ستی تۆنی كرووسی تا 2022 درێژ كرده‌وه، له ئێستادا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گرێبه‌ستی هه‌ریه‌ك له یاریزانان (كریستیانۆ، مۆدریچ، پیپی و گاریس) نوێ بكاته‌وه.