به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ژماره‌ی په‌مپه‌كان زیاتر دەكات
K24 - ھەولێر
ژماره‌ی په‌مپه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵ زۆرترین رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌یان تۆمار كردووه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی كۆمپانیای بیكه‌ر هیوزی ئه‌مریكی ته‌نها له چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵ 95 په‌مپی ده‌رهێنانی نه‌وت له ئه‌مریكا زیادیان كردووه ئه‌مه‌ش زۆرترین رێژه‌ی زیادبوونه‌وەیە له ساڵی 2014، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ سه‌رووی 50 دۆلاری ئه‌مریكی.
زیادبوونی په‌مپه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ژماره‌ی په‌مپه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت بۆ نزیكه‌ی نیوه دابه‌زیبوو، ماوه‌ی چوار مانگیشه به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه.