ڤیدیۆی شەڕێكی نێوان پەكەكە و توركیا بڵاودەكرێتەوە

kurdistan24.net

K24 – ھەولێر

لەم گرتە ڤیدیۆییەدا شەڕی نێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) سەربازانی سوپای توركیا لە ناوچەیەكی باكووری كوردستان نیشاندەدات كە پەكەكە ھێرشی كردووەتە سەر بنكەكانی سوپای توركیا.

میدیاكانی پەكەكە ئاشكرایان كردووە ئەو شەڕە لە سنووری شارۆچكەی لیجەی سەر بە شاری ئامەدە لە 4 ئەم مانگە گەریلاكانیان ھێرشیان كردوەتە سەر بارەگایەكی سوپای توركیا.

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی هەپەگەی بڵاو کردەوە، کە گەریلاکان ٤ی ئەم مانگە لە شارۆچکەی لیجه سەر بە ئامەد دژی سەربازانی سوپای تورکیا ئەنجامیان داوە.

ناوەندی چاپەمەنی ھێزەكانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) باڵی سەربازی پەكەكە لە راگەیاندراوێكدا لەبارەی ئەو شەڕە بڵاویانكردوەتەوە: "لەم چالاكیەدا 16 سەربازی توركیا كوژراون و 12 دیكەش برینداربوون، ھەروەھا 10 چەكی بچووك و گەورەش كەوتوونەتە دەست گەریلاكان".