ئه‌م شۆخه خاوه‌ن جوانترین رووخساره له جیهان
K24 - هه‌ولێر:
ئیلینا رایڤا، كچه شۆخ و شه‌نگی رووسی، به خاوه‌نی جوانترین رووخسار لة جيهان بۆ ساڵی 2016 هه‌لبژێردرا.
ئاهه‌نگی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی خاوه‌ن جوانترین رووخسار، له شاری ئۆلان باتووری مه‌نغۆلی به‌ڕێوه‌چوو.
زیاتر له 60 كچه شۆخ، له چه‌ند وڵاتێكی جیاوازی جیهانه‌وه به‌شدارییان له‌و پێشبڕكێیه‌دا كرد، كه چه‌ند چالاكییه‌كی وه‌رزشی، پۆشینی جلوبه‌رگی نیشتمانی و جلی كه‌نار ده‌ریای له‌خۆگرتبوو و له‌ماوه‌ی 27ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر، تاكو 8ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر به‌ڕێوه‌چوون.
ئیلینا ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت، له‌گه‌ڵ ئاژانسی سپوتنیكی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، له سه‌رجه‌م قۆناخه‌كانی پێشبڕكێكه‌دا، ریزبه‌ندی 15ه‌هه‌می به‌ركه‌وتووه و ده‌ڵێت: "هیچ پلانم بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نازناوه نه‌بوو و پێشبینیم نه‌ده‌كرد، سوپاس بۆ به‌خته باشه‌كه‌م".