تا دێت كێشه‌كانی ئیكاردی میدیاكانی جیهانی ده‌هه‌ژێنێت

ماوه‌یه‌كه كێشه‌كانی ئیكاردی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر میلان، میدیاكانی جیهانی سه‌رقاڵ كردووه، سه‌ره‌ڕای كێشه‌ی خێزانی، ئێستا به‌هۆی قسه‌یه‌كی كه له كتێبه‌كه‌ی بڵاوی كردۆته‌وه، هه‌رای ناوه‌ته‌وه.
له دوێنێوه هانده‌ران و جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی ئینته‌ر میلان هه‌وڵ ده‌ده‌ن شاره‌ی كاپتنی له ماورۆ ئیكاردی هێرشبه‌ری ئارجێنتینای یانه‌ی ئینته‌ر میلان وه‌ربگرنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كه‌یدا ره‌خنه‌ی توندی له هانده‌ران گرتبوو.
ئیكاردی له كتێبه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: له 2015 كاتێك له یارییه‌ك تووشی شكست بووین، درێسه‌كه‌م بۆ منداڵێك به دیاری فڕێ دا، به‌ڵام سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هانده‌رانی ئینته‌ر درێسه‌كه‌ی له منداڵه‌كه وه‌رگرت و بۆ منی فرێدایه‌وه، منیش به‌م ره‌فتاره توڕه بووم و ویستم به بۆكس بۆ ئه‌و هانده‌ر بچمه‌وه.
ئیكاردی له كتێبه‌كه‌یدا، ئه‌م بابه‌ته‌ی زه‌ق كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لێ كه‌وتۆته‌وه، سه‌رباری ئه‌مه‌ش، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی ئینته‌ر میلان له به‌یاننامه‌یه‌كدا متمانه‌ی شاره‌ی كاپتنی به ئیكاردی به‌خشییه‌وه.
ئیكاردی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، ئێستا له لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه كاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، خێزانه‌كه‌ی ئێستای كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانیه‌تی، 3 منداڵی له ماكسی لۆپێزی یاریزانی پێشووی ئارجێنتینا هه‌یه و ئێستا لێی جیابۆته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش به‌رده‌وام ره‌خنه له ئیكاردی ده‌گیردرێت.