ژمارەیەك چەكداری داعش دەكەونە بۆسەی پێشمەرگە

7 چەكداری داعش كوژران
kurdistan24.net

K24 – شاقولی

نەورەس عەبدوڵڵا پەیامنێری كوردستان24 لە گوندی شاقولی رایگەیاند: "ژمارەیەك چەكداری داعش دوای ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنی دوێنێی ھێزی پێشمەرگە گەمارۆ دەدرێن و خۆیان حەشاردەدەن، شەو دەیانەوێت رابكەن، بەڵام پێشمەرگە زوو ئاگادار دەبنەوە و لێیان ھاتوونەتە دەست 7 چەكداری داعش كوژراون و ژمارەیەكیش ھەڵاتوون".

نەقیب شاكر یەكێكە لەو پێشمەرگانەی بەشداری لە شەڕەكەدا كردووە بە كوردستان24 گوت: "ژمارەیەك چەكدار كە لەكاتی ئۆپەراسیۆنی دوێنێی ھێزی پێشمەرگە نەیانتوانیوە دەربازبن لە ناوی گوندی شاقولی خۆیان شاردبووەوە، كە بوو بە شەو ویستاین رابكەن، دواتر خۆیان لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە نزیك كردەوە، لەوكاتەدا ھێزی پێشمەرگە لێیان ھاتنە دەست و توانیان 7 تەرمیان جێماوە و ئەوانی دیكەش ھەڵاتن، ھەروەھا ژمارەیەك چەكیان لێ جێماوە".