پنتاگۆن ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) ژماره‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ به‌شداری ده‌كه‌ن.
پیته‌ر كۆك، گوته‌بێژ به‌ناوی پنتاگۆن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێزه عێراقییه‌كان توانییان ئامانجه‌كان به‌ده‌ستبهێنن و به جۆرێك كه پێشبنیان نه‌ده‌كرد له یه‌كه‌م رۆژدا ئه‌و "سه‌ركه‌وتنه" به‌ده‌ستبهێنن.
پیته‌ر كۆك شه‌وی رابردوو رایگه‌یاند، گوتی: "هێشتا ئێمه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپهراسیۆنهكهین و دیاریكردنی ماوه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ كاتی زۆری پێویسته".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، مه‌شق و راهێنانی به زیاتر له 54 هه‌زار سه‌رباز و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كردووه و نزیكه‌ی 10 هه‌زار گورزی ئاسمانیشی له مۆڵگه‌كانی داعش وه‌شاندووه.
گوته‌بێژی پنتاگۆن، له باره‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكی عێراق، روونیكرده‌وه، نزیكه‌ی 5 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له عێراقن.