"شاجوانی جیهان سووكایه‌تی به په‌نابه‌ران ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
وێنه‌یه‌كی پریانكا چۆپرا، شاجوانی پێشووی جیهان و ئه‌كته‌ری فیلمه‌كانی بۆلیوود، كه له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاری Condé Nast Traveller بڵاوكراوه‌ته‌وه، به سووكایه‌تیكردن به په‌نابه‌ران له قه‌ڵده‌درێت.
شاجوانی پێشوو، له وێنه‌كه‌دا، جلێكی له‌به‌ردایه كه به ئینگلیزی له‌سه‌ری نووسراوه په‌نابه‌ر، كۆچبه‌ر، نامۆ، گه‌شتیار، هێلێكی سووریش، به‌سه‌ر سێ وشه‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه و ته‌نها وشه‌ی گه‌شتیاره‌كه‌ی هێشتووه‌ته‌وه، ئه‌م كاره‌ی شاجوان رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توند بووه‌وه و وه‌ك سووكایه‌تییه‌كی بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان لێكدرایه‌وه.
دواجار ئه‌و ئه‌كته‌ره شۆخ و شه‌نگه‌ی هۆلیوود، به نامه‌یه‌كی داوای لێبوردنی كرد و رایگه‌یاند، ئامانج له‌و كاره، ناردنی په‌یامێكه بۆ ره‌گه‌زپه‌رستان، به‌ڵام په‌یامه‌كه‌ی پێچه‌وانه لێكدراوه‌ته‌وه.
پریانكا چۆپرا، بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی "NDTV"ی هیندی گوتی: "داوای لێبوردن له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م هه‌ستیان برینداربووه، من به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی پۆلێنكردنی خه‌ڵكم، زۆر هه‌ست به تاوان ده‌كه‌م، ئه‌و په‌یامه‌ی من ده‌مه‌ویست بیگه‌یه‌نم، تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ی بۆ كراوه".
سه‌رچاوه: Huffington Post - Guardian