پێشمه‌رگه رۆڵێكی گرنگی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
جۆن دۆریان، گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه، هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌توانن مووسڵ كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌یه و وێڕای بوونی به‌رگری، به‌ڵام پێشڕه‌وییه‌كانیش به‌رده‌وامن.
جۆن دۆریان له به‌غداوه راسته‌وخۆ بۆ كوردستان 24، دووپاتیكرده‌وه، ئه‌سته‌مه بتوانرێت ماوه‌یه‌ك بۆ ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ دابندرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر هاوكاری و پاڵپشتیكردنی هێزه زه‌مینییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
له باره‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، به یه‌كه‌م هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه له شه‌ڕه‌كه‌دا ئه‌ركێكی باشی به‌جێگه‌یاندووه و هه‌موو ئامانجانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه كه له پلانه‌كه بۆی دیاریكرابوو.
گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌باره‌ت به بوونی هێزێكی سوپای توركیا له باشیك و جه‌ختكردنی به‌رپرسانی توركیا بۆ به‌شداریكردنی له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، رایگه‌یاند، به‌شداریكردنی هه‌ر هێزێك ده‌بێت به رێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا بێت.
گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ژماره‌ی چه‌كدارنای داعش له شاری مووسڵی سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، به گوێره‌ی راپۆرته‌كان، نزیكه‌ی 3 هه‌زار بۆ 3 هه‌زار و 5 سه‌د چه‌كدار له شاره‌كه‌ن، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌یان له‌وه زیاتره.