دیدار حامید گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی هه‌ولێر
دیدار حامید، گۆڵپارێزی ناسراوی كوردستان و عێراق، دوای دابڕانێكی زۆر له یانه‌ی هه‌ولێر، جارێكی دیكه بۆ یانه‌كه‌ی پایته‌خت گه‌ڕایه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، دیدار حامید گۆڵپارێزی نوێی یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به فه‌رمی بۆ خولی نایابی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه یانه‌ی هه‌ولێر، ده‌شڵێت: جیاوازیش نییه بۆ من له له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر له كام خول یاری بكه‌م، گرینگ ئه‌وه‌یه بتوانم خزمه‌تی ئه‌م یانه‌یه بكه‌م كه تێیدا په‌روه‌رده بووم.
دیدار گوتیشی: له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو به‌شداریی یه‌كه‌مین مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌م كه بڕیاره له دهۆك بكرێت.
دیدار حامید له باره‌ی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له یانه‌ی هه‌ندرێن، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ گله‌یی له مامه‌ڵه‌ی ئیداره‌دانی یانه‌كه ده‌كات و پێیوایه هه‌ندێ مامه‌ڵه هه‌یه كه له یانه‌ی هه‌ندرێن له نێوان یاریزانه لاوه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرا بۆ ئه‌و نه‌ده‌گونجا.
دیدار حامید به كوردستان24 راگه‌یاند كه به‌ڵێنی مووچه‌كی باشیان پێداوه و ده‌شڵێت: له رێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكی نزیكه‌وه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ یانه‌ی هه‌ولێر داوه.
دیدار حامید پێشتر بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش كراوه، ساڵانێكی زۆریش له یانه‌ی هه‌ولێر یاری كردووه و چه‌ندان نازناوی بردۆته‌وه، یاری بۆ یانه‌كانی زاخۆ و ئاراراتیش كردووه.