ئه‌م كچه میسرییه 25 ساڵه له ماڵه‌كه‌ی نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئیمان ئه‌حمه‌د عه‌بدولعاتی، ته‌مه‌ن 36 ساڵ، له شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی باكووری میسر، ده‌ڵێ ماوه‌ی 25 ساڵه به‌هۆی كێشی له‌شییه‌وه نه‌یتوانیوه له ماڵه‌كه‌ی بێته ده‌ره‌وه و ته‌نها ده‌توانێت له جێگه‌كه‌ی خۆیدا، دابنیشێت.
ئیمان ده‌ڵێت، داواكاری ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه بێسوود بووه، به‌ڵام ئێستا توانراوه سه‌رچاوه‌یه‌كی هاوكاریكردنی بۆ دابینبكرێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی خوشكێكی شه‌یما، نه‌خۆشییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه.
ئه‌و خێزانه له شه‌یما و خوشكێكی و دایكی پێكهاتوون، باوكيشيان كۆچیی دوایی كردووه، كێشی له‌شی ئه‌و كچه میسرییه‌ش تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 499 كیلۆگرام، كه ده‌كاته نزیكه‌ی نیو تۆن.
خوشك و دایكی شه‌یما، به درێژایی رۆژ، كاته‌كانییان بۆ خزمه‌تكردنی شه‌یما دابینكردووه، چونكه ئه‌و ناتوانێت له‌سه‌ر پێیه‌كانی بڕوات، تا خوشك و دایكی هاوكاری نه‌كه‌ن، ناتوانێت بچووكترین پێداویستی خۆی جێبه‌جێ بكات.
زيادبوونى كێشی له‌شی ئیمان له یه‌كه‌م ساته‌وه‌ختی له‌دایكبوونییه‌وه ده‌ركه‌وتووه، چونكه له‌و كاته‌دا كێشی له‌شی 5 كیلۆگرام بووه، له‌كاتێكدا كێشی منداڵ له‌و كاته‌دا 3 كیلۆ تاكو 3 كیلۆ و نیو ئاساییه.
ئه‌و كچه میسرییه له ته‌مه‌نی 11 ساڵییه‌وه له جێگه‌كه‌ی له ماڵه‌وه كه‌وتووه، دوای ئه‌وه‌ی دووچاری جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ بووه, چیدیكه نه‌یتوانیوه كێشی له‌شی كه‌مبكاته‌وه.
به‌هۆی زیادبوونی به‌رده‌وامی كێشی له‌شی، ئیمان نه‌یتوانیوه بچێته قوتابخانه و بخوێنێت، پزیشكانیش له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئه‌و كچه میسرییه ده‌ڵێن: " رێژه‌یه‌كی یه‌كجاری زۆری ئاو له خانه‌كانی له‌شی ئیمان، كۆبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش هۆكاری زیادبوونی كێشی جه‌سته‌ی ئه‌و كچه میسرییه‌یه".