ئه‌و قسانه‌ی گۆڵپارێزه‌كه‌ی ڤالێنسیا به مێسی وت ئاشكرا بوو
بردنه‌وه‌كه‌ی بارسێلۆنا له ڤالێنسیا تا دێت كاردانه‌وه‌ی زیاتر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، لێدانه سزایه‌كه‌ی مێسی و ئه‌و قسه‌ی كه ئالڤێسی گۆڵپارێزی ڤالێنسیا به گوێی مێسی دا چرپاند، بووه جێگه‌ی سه‌رنجی مێدیاكان و به‌رده‌وام به دوای زانینی ئه‌م وته‌یه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 24 ئۆكتۆبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا ئه‌م قسه‌ی دیێگۆ ئالڤێسی گۆڵپارێزی به‌رازیلی ڤالێنسیای ئاشكرا كرد كه به مێسی وتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئالڤێس به مێسی وتووه پێشتر به‌ره‌نگارت بوومه‌ته‌وه و شكستم به لێدانی سزایه‌كه‌ت هێناوه و گۆڵت نه‌كردووه، ئایا له بیرته؟
جیا له‌وه‌یش ئالڤێس بۆ فشارخستنه سه‌ر مێسی و شێواندنی، ده‌ستی له باسكی راستی مێسی دا، تا ئاراسته‌ی لێدانه سزایه‌كه به باشی جێبه‌جێ نه‌كات و بیخاته بارێكی ئاڵۆزه‌وه، به‌ڵام ئالڤێس له‌م هه‌وڵه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، مێسی گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، به‌ڵام ئالڤێس پێشتر هه‌مان شتی به‌رامبه‌ر كریستیانۆ كرد و سه‌ركه‌وتوو بوو.
له گه‌ڕی نۆیه‌می لالیگا، له یاریگه‌ی مێستایا، ڤالێنسیا میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنای كرد، تا دواساته‌كان یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ خه‌ریك بوو كۆتایی بێت، به‌ڵام پێش 10 چركه له كۆتایی یارییه‌كه، لێدانێكی سزا بۆ بارسا گیرا و مێسی به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كرد.
مێسی دوای جێبه‌جێكردنی لێدانه سزایه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی ده‌ست بۆ ئالڤێسی گۆڵپارێزی ڤالێنسیا راده‌كێشێت.