خانمان كاتێك به‌ته‌نيا له‌ماڵه‌وه‌ن خه‌ريكى چين؟
K24- هه‌ولێر
زۆربه‌ى ئه‌و خانمانه‌ى به‌ته‌نيا له‌ماڵه‌وه‌ن، كاته‌كانى خۆيان به‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه پڕ ده‌كه‌نه‌وه، به‌تايبه‌تى ئه‌و خانمانه‌ى كه پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيريان ئه‌نجامداوه و پياوه‌كانيان خه‌ريكى كاركردن.
1-راوه‌ستان له‌به‌رده‌م ئاوێنه:
هه‌نديك له‌و خانمانه‌ى كاتێك هاوسه‌ره‌كانيان له‌ماڵه‌وه نين، ماوه‌يه‌كى زۆر له‌به‌رده‌م ئاوێنه راده‌وه‌ستن له‌سه‌رو شكڵى خۆيان راده‌مێنن، راهێنان به‌شێوازى زه‌رده‌خه‌نه و پێكه‌نين و جوڵانه‌وه‌ى ماسولكه‌كانى ده‌موچاو ده‌كه‌ن، جار جاره‌ش سه‌رنج ده‌ده‌نه جوانييه‌كه‌ى خۆيان.
2-تۆماركردنى وێنه‌ى سێڵفى:
ئافره‌ت كاتێك به‌ته‌نيا له‌ماڵه‌وه ده‌بێت، هه‌نديك كات خۆى خه‌ريك ده‌كات به تۆماركردنى ژماره‌يه‌كى زۆرى وێنه‌ى سێڵفى له چه‌ند شوێنێكى جياجياى ماڵ، دواتر جوانترين وێنه هه‌ڵده‌بژێرێت و ده‌يكاته پاكگراوندى شاشه‌ى مۆبايله‌كه‌ى.
3-دروستكردنى خواردن:
هه‌ندێكجار بۆشايى ئه‌م ته‌نيايى بوونه‌ى دقۆزێته‌وه، بۆ دروستكردنى خواردنێكى خێرا، يان ئه‌و خواردانه‌ى كه زۆر شاره‌زايى لێى نييه، به‌ڵام ده‌يه‌وێ فێرى بێت.
4-به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان:
كاتێكيش ته‌رخان ده‌كات، به به‌كارهێنانى ئينته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، به‌تايبه‌تى فه‌يس بووك و ئينستگرام، به‌جۆرێك هه‌ر له‌و رێگه‌يه‌وه به‌دواى هاوڕێ كۆنه‌كانى سه‌رده‌مى منداڵى و قۆناغه‌كانى قوتابخانه‌يدا ده‌گه‌ڕێت، ياخود له‌گه‌ڵ نزيكترين هاوڕێى ده‌كه‌ونه قسه‌كردن و نامه گۆڕێنه‌وه باسى ژيانى خۆيان ده‌كه‌ن.
5-ماكياژكردن:
جارجاره‌ش ئه‌گه‌ر مه‌يلى لێ بێت، خۆى خه‌ريك ده‌كات به ره‌نگكردنى ده‌موچاو و ماكياژى جۆراو جۆر، زۆرجاريش تاقيانده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بگاته جوانتريش شێوه، هه‌ڵبه‌ت دواى ئه‌ميش وێنه‌يه‌كى سێڵفى تۆمار ده‌كات.
6-پۆشينى جلوبه‌رگى كۆن:
ئافره‌ت حه‌زده‌كات، جلوبه‌رگه كۆنه‌كانى خۆى، بپۆشێت، بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت قه‌باره‌يان بچووك بووه‌ته‌وه ياخود شياوه بيپۆشێته‌وه يان نا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌يه‌وێ قه‌باره‌ى قه‌ڵه‌وى و لاوازى خۆى به‌م جلوبه‌رگانه بزانێت و به‌راوردێك له‌نێوان ئێستا و رابردووديدا بكات.
7-خوێندنه‌وه‌ى كتێب:
به‌شێك له خانمان، ته‌نياييان پڕده‌كه‌نه‌وه به خوێندنه‌وه‌ى كتێب، زۆرجاريش حه‌ز به كتێبى رۆمانسى ده‌كه‌ن، به‌تايبه‌تى رۆمان.
8-ئه‌نجامدانى هه‌ندێك چالاكى بۆ خۆشى:
ئافره‌ت كاتێك به‌ته‌نيا له‌ماڵه‌وه ده‌بێت، هه‌ندێك جۆرى چالاكى ئه‌نجام ده‌دات بۆ وه‌رگرتنى چێژێكى زياتر، بۆنموونه له‌نێوماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا ده‌ستده‌كات به راكردن و خه‌ريكى وه‌رزشكردن ده‌بێت، هه‌ندێكجاريش گۆرانى ده‌لێت، ياخود سه‌ما ده‌كات.
9-خۆشووشتن:
جارجاره ده‌ست ده‌كات به خۆشووشتن، بۆ ئه‌مه‌ش زۆر به ئه‌سپايى و له‌سه‌رخۆيى، خۆشووتنه‌كه‌ى ئه‌نجام ده‌دات، جارى وا هه‌يه يه‌ك كاتژمێرى پێ ده‌چێت ياخود زياتر، هه‌ندێك جاريش له‌نێو حه‌مامدا خه‌ريكى خاوكردنه‌وه‌ى قژ و مه‌ساجكردنى ده‌موچاو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ خۆشوشتنه‌كه‌شدا گۆرانى به‌ده‌نگى به‌رزه‌وه ده‌ڵێت.
10-لابردنى مووى زياده:
هه‌ندێك له خانمان، ئه‌م ته‌نياييه به هه‌لێكى باش ده‌زانن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن، مووى زياده له‌له‌شيان بكه‌نه‌وه، ياخود ده‌ست بكه‌ن مه‌ساجكردنى ده‌موچاو به ئالييه‌ته‌كانى ده‌رمان.
11-سه‌يركردنى ته‌له‌ڤزيۆن:
كاتێكيش ته‌رخان ده‌كه‌ن، بۆ سه‌يركردنى ته‌له‌فزيۆن، به‌تايبه‌تى به‌شێك له‌و خانمانه‌ى ئه‌گه‌ر زنجيره درامايه‌كى سه‌رنج راكێش هه‌بێت سه‌يرى ده‌كه‌ن، چێژێكى زياترى لێ وه‌رده‌گرن.
12-خه‌وتن:
ئافره‌ت حه‌زده‌كات له چه‌ند شوێنێكى جياجياى ماڵه‌كه‌يان بخه‌وێت، به‌تايبه‌تى سه‌رقه‌نه‌فه، سه‌رزه‌وى، ياخود له‌گۆشه‌ى ژوورێك، چونكه پێيوايه ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكى جياواز بخه‌وێت، ده‌توانێت رێژه‌يه‌ك له رۆتينى ژيان بشكێنێت.
13-گۆڕينى ديزانى ماڵ:
زۆربه‌ى خانمان ئه‌م حه‌زه‌يان هه‌يه، به‌رده‌وام حه‌ز به گۆڕينى ديزاين و نوێكارى ماڵه‌كه‌يان ده‌كه‌ن.
14-وه‌رزش:
هه‌ندێك له خانمان، حه‌زبه ئه‌نجامدانى وه‌رزش ده‌كه‌ن، به‌تايبه‌تى خانمانه‌ى قه‌ڵه‌ون، حه‌زده‌كه‌ن كێشى خۆيان دابه‌زێنن.