گۆڕان: ته‌نها هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاره‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ دروستكه‌ری بۆشایی ئیداری ده‌زانن له‌ سلێمانی
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

بزووتنەوەی گۆڕان تەنھا ھەڤاڵ ئەبوبەکر بە پارێزگاری سلێمانی دەزانن و پێشیان وایە وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەست دەیەوێت بۆشایی ئیداری و سیاسی لە پارێزگای سلێمانیدا ھەبێت. سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت، ھیچ نوسراوێکی پێنەگەیشتووە دەربارەی بوونی پارێزگارێکی نوێ.

وادیارە گرفتی بوونی پارێزگارێک بۆ سلێمانی تەنھا پەیوەندی بەم دواییەوە نییە، به‌ڵكو دوای ئەوەی دانا ئەحمەد مەجید پارێزگاری پێشوتری سلێمانی بەھۆی بوونی کەیسی به‌هه‌ده‌ردانی موڵك و ماڵی گشتی لە دادگا، لە پۆستەکەی دوورخرایه‌وه‌، ئەوکات و یەکلایەنە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەھرۆز قەشانی لەدەرەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە بەوەکالەت به‌ پارێزگار راسپارد، ئەوەیش بەدەر نەبوو لە ناڕەزایەتی ئەنجومەنەکە. دوای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش لە ساڵی ٢٠١٣ ، ماوەیەکی زۆر لە نێوان یەکێتی و گۆڕاندا ئەو گرفتە ھەبوو کە پارێزگار لە کامیان بێت، دواجار ھەردوولا ڕێكکەوتن ٢ ساڵ بە ٢ ساڵ ئەو پۆستە لە نێوان خۆیان ئاڵوگۆڕ پێبکەن. دەنگی حەی

ئاسۆ فەرەیدون لە یەکێتی نۆرەی خۆی تەواو کرد، سەرە گەیشتە دکتۆر ھەڤاڵ ئەبوبەکری گۆڕان..بەڵام ئەوەی دووەمیان لەگەڵ ئەوەی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە شەرعییەتی وەرگرتووە بەڵام بەھۆی نەبوونی مەرسومی سەرۆکایەتییەوە تا ئێستا لەسەر کورسیەکە دا نەنیشتووە. سەردار قادر لە دوای ٢٥ ی ٨ وە بەوەکالەت ئەو پۆستەی بەڕێوەبرد ، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ دوای نزیکەی ٢ مانگ ڕەتیکردەوە سەردار قادر لەو پۆستەدا بمێنێتەوە، پێشنیازی عومەر قەڵادزێی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە کراوە و بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت: تەنھا ئەوپارێزگارە کە ئەنجومەن دەنگی پێداوە کەمەبەستیان لە ھەڤاڵ ئەوبەکرە.

بەرزان محەمەد:ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: سەردار قادر پارێزگاری پێشووی سلێمانی بەوەکالەت دوای بەجێھشتنی کورسی پارێزگار، تا ئێستا وێبسایتی فەرمی پارێزگای سلێمانی وێنە و ھەواڵەکانی لانەبردووە، وەک خۆیشی دەڵێت، نایەوێت ھیچ قسەیەکی لەسەر بکات. بەھەمان شێوە هه‌ڤاڵ ئەبوبەکریش بەردەوامه‌ لەم بێدەنگییەی ٢ مانگە بڕیاری لێداوە.

لەبەرامبەریشدا سەرۆکی ئەو ئەنجومەنەی ھەڤاڵی ئه‌بوبه‌كری لێ ھەڵبژێردرا بۆ پارێزگار  کە لەسەر پشکی باڵی زۆرینەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیە دەڵێت: ھیچ نوسراوێکی فەرمیان پێنەگەیشتووە دەربارەی مامەڵەكردن لەگەڵ پارێزگارێکی نوێ.