به ڤیدیۆ... كریستیانۆ به هاتریك وڵامێكی توندی ره‌خنه‌گرانی دایه‌وه
له گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی گۆڵپارانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی كرد و یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه و كریستیانۆش رۆژوی گۆڵتۆمار نه‌كردنی شكاند.
له خوله‌كی 17ـی گێمی یه‌كه‌م، كریستیانۆ له رێگه‌ی لێدانی سزا گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، له خوله‌كی 33 كریستیانۆ گۆڵی دووه‌می بۆ شایانه‌كان زیاد كرد.
له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م ریال مه‌درید دوو گۆڵی دیكه‌شی تۆمار كرد، له خوله‌كی 84 ئه‌لڤارۆ مۆراتا، له خوله‌كی 88 كریستیانۆ گۆڵی سێیه‌م و هاتریكی تۆمار كرد.
له‌م یارییه‌دا ئه‌م ژماره و داتایانه تۆمار كران
ـ كریستیانۆ له 358 یاری، بووه خاوه‌نی 371 گۆڵ، 102 ئه‌سیست.
ـ كریستیانۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بووه خاوه‌نی (38)ـه‌مین هاتریك
ـ كریستیانۆ گۆڵی له سه‌رجه‌م یانه‌كانی به‌شداربووی لالیگا تۆمار كردووه كه 31 یانه‌ی جیاوازن.
ریال مه‌درید به 24 خاڵ گه‌ڕایه‌وه لوتكه‌ی لالیگا، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یانه‌كانی بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش كوڕه شایانه‌كانی مه‌درید هه‌ر له لوتكه ده‌مێننه‌وه، ته‌نیا یانه‌ی سێڤییا هه‌ڕه‌شه بوو له‌سه‌ر تیپه‌كه‌ی زێدان، ئه‌ویش ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر خیخۆن كه‌وتنه داوی یه‌كسانبوونه‌وه.