به فه‌رمی رامۆس به‌سه‌ر پیكێ دا سه‌ركه‌وت
گۆڤاری فرانس فووتبۆڵی فره‌نسا، پێش ئه‌وه‌ی مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی ساڵ ساز بكات، راپرسییه‌كی له باره‌ی باشترین به‌رگریكاری جیهان كردووه و رامۆس زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 30 ئۆكتۆبه‌ری 2016، گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ ئه‌نجامی راپرسییه‌كی له باره‌ی باشترین به‌رگریكاره‌كانی جیهان بڵاو كرده‌وه، له راپرسییه‌كه‌دا ئه‌م به‌رگریكارانه‌ی له خۆگرتبوو: (پیكێ، رامۆس، گۆدین، تیاگۆ سیلڤا، جیرۆم بواتینگ، كۆسێلێنی، لیۆناردۆ بۆنۆچی و جیۆرجیۆ كیلینی).
له راپرسییه‌كه‌دا (رامۆس، پیكێ و گۆدین) ركابه‌رییه‌كی سه‌رسه‌ختی یه‌كتریان ده‌كرد، به‌ڵام دواجار كاپتن و به‌رگریكاره‌كه‌ی ریال مه‌درید زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا و پیكێی ركابه‌ر و نه‌یاری برده‌وه و به باشترین به‌رگریكاری 2016 هه‌ڵبژێردرا.