عەلی باپیر: لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی خاڵی ھاوبەشمان زیاترە

عیرفان عەبدولعەزیز: وەك ئیسلامییەكان دەبێ یەك دید و بۆچوونمان ھەبێت
kurdistan24.net

K24 – سلێمانی

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان خاڵی ھاوبەشمان زۆرە و لەرووی فیكر و بۆچوون و مێژووەوە یەك بووین، بۆیە یەكخستنی توانا و وزەكانمان لا ئاسانە.

دوای كۆبونەوەی ھەردوو مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا عەلی باپیر و عیرفان عەبدولعەزیز ئاماژەیان بەوە بەناوەرۆكی كۆبوونەوەكە كرد و

لە دەستپێكی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەكە باسمان لەنارودۆخی ناوچەكە و كوردستان و پەیوەندی نێوان ھێزە ئیسلامییەكان كرد".

گوتیشی: "خاڵی ھاوبەشمان زۆرە و لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیارمانداوە لیژنەیەكی ھاوبەشمان ھەبێت، ھەوڵدەدەین تەومژمی ئیسلامی لە كوردستان یەك دەنگ و رەنگ بێت، بۆ ئەوەی سەنگی زیاتربێت لە ھاوكێشەكاندا".

عیرفان عەبدولعەزیز رابەری نزووتنەوەی ئیسلامی گوتی: "وەك ئیسلامییەكان دەبێ یەك دید و بۆچوونمان ھەبێت و لە ئایندەدا ھەنگاوی باش دەنرێت".