دیزاینه‌ری گرنگترین و گرانبه‌هاترین خه‌ڵاتی تۆپی پێ كۆچی دوایی كرد
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا بڵاوییانكرده‌وه، سێلڤیۆ گازانیگا، په‌یكه‌رساز و دیزاینه‌ری گرانبه‌هاترین و گرنگترین خه‌ڵاتی تۆپی پێ، كه جامی جیهانییه، رۆژی 31ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، له ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
كوڕێكی ئه‌و په‌یكه‌رسازه بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "سێلڤیۆ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌كاتی خه‌وتن مردووه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌و چووه‌ته ژووره‌كه‌ی، به‌یانییه‌كه‌ی هه‌ستمانكرد كه ئه‌و هه‌ناسه نادات و گیانی له‌ده‌ستداوه".
له ساڵی 1970، یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی "فیفا" بڕیاریدا جامێكی دیكه له جیاتی جامی جیهانی "مۆندیال"ی پێشتر، بكاته خه‌ڵاته پاڵه‌وانێتییه‌كه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌رگه به رووی په‌یكه‌رسازاندا كرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دیزاینه‌كانی خۆیان نمایش بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی 53 دیزاینی جیاواز له كۆمه‌ڵێك په‌یكه‌رسازه‌وه پێشكه‌ش به فیفاكرا، دواجار یه‌كێتییه‌كه بڕیاریدا دیزاینی سێلڤیۆ گازانیگا بۆ دیزاینی جامه‌كه هه‌ڵبژێرێت.
تێچووی درووستكردنی جامه‌كه بۆ ئه‌وكات، پێه‌نجا هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو و ئێستاش به‌هاكه‌ی نزیكه‌ی 10 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
یه‌كه‌م یاریزانیش جامه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه، فرانز پیكنپاوه‌ری ئه‌ڵمانی بوو، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی، نازناوی مۆندیالی 1974ی به‌ده‌ستهێنا.