گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان ببینه
K24 ـ هه‌ولێر
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه یازده‌یه‌مین وه‌شانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به كۆمه‌ڵێك مه‌رج و گۆڕانكاری نوێ به یاری نێوان دهۆك و هه‌ولێر ده‌ست پێبكات.
گۆڕانكارییه‌كانی نوێیه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بۆ ئه‌م وه‌رزه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری و رێنمایی نوێی ده‌ركردووه كه خۆی له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه دبینێته‌وه.
ـ به هۆی قاره‌مانی و فیداكاری هێزی پێشگه‌ره، ناوی خولی نایابی كوردستان بۆ خولی نایابی پێشمه‌رگه گۆڕی.
ـ كڕین و گواستنه‌وه‌ی یاریزانی پیشه‌گه‌ر له 3 یاریزانه‌وه بۆ 2 یاریزان كه‌م كراوه‌ته‌وه، یانه‌كان ده‌توانن له یارییه‌كدا یاری به هه‌ردوو یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كه بكه‌ن.
ـ هیچ یاریزانێك ناتوانێت به‌شداریی له خولی نایابی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان بكات، تا سه‌رجه‌م پشكنینه پزیشكییه‌كانی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕ نه‌كات، كه پێكهاتوون له‌م پشكنینانه: (تایبه‌ت به هێڵكاری كاره‌بایی دڵ، تاقیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و فسیۆلۆجی، فشاری خوێن، لێدانی دڵ، پشكنینی خوێن، رێژه‌ی سوێری ئاسن له له‌ش، ترشیاتی لاكتیك، ژماره‌ی هه‌ناسه‌دان و به‌رزی پله‌ی گه‌رمی له‌ش).
ـ بۆ یه‌كه‌مینجاره فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌ی (ڤیدیۆ تێست)ـی به ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاران كردووه، به‌شێكیان له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌رنه‌چوون و له به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كان دوورخراونه‌ته‌وه.
ـ گۆڕانكاری له فۆرمی سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاند كراوه، پێشتر سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاند ته‌نیا له نێو فۆرمه‌كه ده‌یتوانی باشترین یاریزان و گۆڵپارێز ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام له فۆرمه نوێیه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاند ده‌بێت باشترین (گۆڵپارێز، به‌رگریكار، ناوه‌ڕاستكار و هێرشبه‌ر) دیاری بكات.
ـ خانه‌یه‌كی دیكه بۆ فۆرمی هه‌ڵسه‌نگاندنی یاریزانان زیاد كراوه كه ئه‌ویش ده‌ستنیشانكردنی ژماره‌ی هانده‌رانی ئاماده‌بووانی یارییه‌كانه.
شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه
ئه‌م وه‌رزه خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به به‌شداریی 14 یانه كه دابه‌ش كراون به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه ده‌چێت.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: (هه‌ولێر، دهۆك، نه‌ورۆز، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، برایه‌تی، گازی باكوور و زێره‌ڤانی).
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: (هه‌ندرێن، كه‌ركووك، شێروانه، سیروانی نوێ، ئارارات، زاخۆ و گاره).
پاڵه‌وانی 10 وه‌رزی رابردووی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان:
1ـ یانه‌ی دهۆك (2006 ـ 2007)
2ـ یانه‌ی برووسك (2007 ـ 2009)
3ـ یانه‌ی برووسك (2008 ـ 2009)
4ـ یانه‌ی هه‌ولێر (2009 ـ 2010)
5ـ یانه‌ی هه‌ندرێك (2010 ـ 2011)
6ـ یانه‌ی هه‌ولێر (2011 ـ 2012)
7ـ یانه‌ی زێره‌ڤانی (2012 ـ 2013)
8ـ یانه‌ی زێره‌ڤانی (2013 ـ 2014)
9ـ یانه‌ی زێره‌ڤانی (2014 ـ 2015)
10ـ یانه‌ی هه‌ولێر (2015 ـ 2016)