بە ڤیدیۆ.. داعش قوتابخانەكان دەكاتە زیندان

kurdistan24.net

K24 – منبج

دوای ئەوەی چەكدارانی داعش لە شارۆچكەی منبجی رۆژئاوای كوردستان دەركران و ناوچەكە كەوتەوە ژێر كۆنتڕۆڵی ئەنجوومەنی سەربازی منبج و ھێزەكانی سووریای دیموكرات، رۆژ دوای رۆژ نھێنییەكانی حوكمڕانی داعش لەوێ ئاشكرا دەبێت، وەك لەم ڤیدیۆیە دەردەكەوێت داعش ژمارەیەك لە قوتابخانەكانی منبجی كردووە بە زیندان و ھاووڵاتیانی لێ ئەشكەنجەداوە.

لە 15 ئابی رابردوو شارۆچكەی منبج بە تەواوی لە دەست چەكدارانی داعش كۆنتڕۆڵكرایەوە، بە گوێرەی زانیارییەكان زیندانیانی لە منبجەوە گواستوەتەوە بۆ جەرابلوس.