بە ڤیدیۆ.. ھێرشی سوپای عێراق لە رۆژھەڵاتی مووسڵ

kurdistan24.net

K24 – ئیتیسار

سۆران كامەران پەیامنێری كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ رایگەیاند: "شەڕ و پێكدادان لە گەڕەكی ئینتیسار لە رۆژھەڵاتی مووسڵ بەردەوامە سوپای عێراق بە چەكی گەورە مۆڵگەكانی چەكدارانی داعش بۆردومان دەكات، بە گوتەی بەرپرسە سەربازییەكانی عێراق ئەمڕۆ ھاوكێشەی سەربازی بە زیانی داعش لەم گەڕەكە یەكلایی دەكرێتەوە".

گوتیشی: "ماوەی چوار رۆژە شەڕ لەناو ئەو گەڕەكە بەردەوامە و زیاتر لە 50% گەڕەكەكە لە ژێر دەستی سوپای عێراقدایە".

گەڕەكی ئینتیسار دەكەوێتە رۆژھەڵاتی باشووری مووسڵ چەند رۆژێكە ھێزە عێراقییەكان ھێرشیان بۆ سەر بنكەكانی داعش لەو گەڕەكە دەستپێكردووە و بەشێكی گەڕەكەكە كۆنتڕۆڵكراوەتەوە.