رۆژێك به‌ر له هه‌ڵبژاردن كلینتۆن له كێشه‌ی ئیمه‌یله‌كانی رزگاری بوو
K24 – هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مریكا له نامه‌یه‌كدا بۆ كۆنگرێس رایگه‌یاند هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هێچ كرده‌یه‌كی تاوانكاری ئه‌نجام نه‌داوه، له‌و كاته‌ی كه ئیمه‌یلی شه‌خسی خۆی بۆ راپه‌راندنی كاروباری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌كارهێناوه.
جه‌یمز كۆمی رایگه‌یاند لێكۆڵینه‌كانی تایبه‌ت به دوایین ئیمه‌یله‌كانی هیلاری كۆتایی هاتووه و هیچ شتێكیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه له‌و ئیمه‌یلانه كه بۆ هیلاری هاتوون یان ئه‌و بۆ كه‌سانی تر ره‌وانه كردووه، له‌و كاته‌ی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو و هه‌ر ئه‌نجامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه، كه له لێكۆڵینه‌وه‌ی پیشوودا رایانگه‌یاندبوو.
به‌كارهێنانی ئیمه‌یلی شه‌خسی كلینتۆن بۆ راپه‌راندنی كاروباری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له دۆسیه‌ی نوێنه‌ری ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی دیموكراته‌كان ئه‌نتۆنی وێنێر ئاشكرا بوو كه له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی به‌رده‌م هیلاری بوو و هه‌میشه له لایه‌ن ترامپی ركابه‌ر وه‌ك ئامرازێك به‌كار ده‌هێنرا و ته‌نگی به هیلاری هه‌ڵچنیبوو.
دۆناڵد ترامپ پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان ره‌خنه له‌و ئه‌نجامه‌ی FBI گرت و رایگه‌یاند كه‌س ناتوانێ له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا لێكۆڵینه‌وه له 650 هه‌زار ئیمه‌یل بكات.
بێ به‌ری كردنی هیلاری كلینتۆن رۆژێك به‌ر له ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وه‌ر بۆ دیموكراته‌كان و خودی هیلاری ئه‌ژمار ده‌كرێت و به‌پێی ئه‌و راپرسیانه‌ی كراون له هه‌ڵبژاردنی رۆژی سێشه‌ممه 8 تشرینی دووه‌م زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت و وه‌ك یه‌كه‌م ژن ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا.