چيديكه نيگه‌ران مه‌به
K24 – هه‌ولێر:
نيگه‌رانى يه‌كێكه له گرفته ده‌رووندرووستييه‌كان و به‌شێكى زۆرى هاووڵاتيان له جيهان به‌ده‌ستييه‌وه ده‌ناڵێنن.
توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێى زانستيى ده‌ريخستووه، راڕايى و نيگه‌رانى مه‌ترسيى تووشبوون به نه‌خۆشى جۆراوجۆر زياتر ده‌كات.
توێژينه‌وه‌كه له نه‌رويژ ئه‌نجامدراوه و توێژه‌ران به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتوون، نيگه‌رانى كاريگه‌رى له‌سه‌ر تووشبوون به نه‌خۆشييه‌كانى دڵ هه‌يه.
له توێژينه‌وه‌كه‌دا 7000 هه‌زار كه‌س خراونه‌ته ژێر لێكۆڵينه‌وه و بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ چاودێرى كراوون.
زانايان به‌و بڕوايه گه‌يشتوون، هه‌ر له بنچينه‌دا نيگه‌رانى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژيانى تاك درووست ده‌كات و ئه‌و مه‌ترسييانه زۆرتر روويان له ته‌ندرووستى تاكه‌كانه.
234 كه‌س واته 3.3 له سه‌د له كۆى 7000 كه‌س كه له و ماوه‌يه‌دا كه له ژێر چاودێريدا بوون تووشى جه‌ڵته‌ى دڵ و سينگه كوژه ده‌بن.
هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئه‌وه‌يان روونكردووه‌ته‌وه كه تا حاڵه‌تى نيگه‌رانى زياتر بێت مه‌ترسى تووشبوون به نه‌خۆشييه‌كانى دڵ زياتر ده‌بێت.