به باسكى زه‌رياى بڕى
K24 – هه‌ولێر:
نزيكه‌ى دوو هه‌زار ميلى به مه‌له بڕى و توانى ببێته يه‌كه‌م كه‌س كه زه‌رياى ئه‌تڵه‌سى ببڕێت.
بين هوبێر، له ته‌مه‌نى 38 ساڵيدا توانيى سه‌ركێشييه‌كى بێ وێنه بكات و له كه‌ناراوى خۆرئاوا ئه‌فريقيا و له سنيگال دواى كه‌مێك له خۆرهه‌ڵاتن به‌ره‌و به‌نده‌رى ناتال له به‌رازيل خۆى به ئاوى زه‌رياى ئه‌تڵه‌سيدا دا.
ئه‌و به نياز بوو تا ئازارى 2017 به ئامانجه‌كه‌ى بگات و زه‌ريا ببڕێت.
مه‌زنده ده‌كرێت هوبێر رۆژانه 12000 هه‌زار گه‌رمۆكه‌ى سووتاندبێت به‌و پێيه‌ى رۆژانه 10 كاتژمێر به‌رده‌وام مه‌له‌ى كردووه.
له‌و رێگه‌يه‌دا ناوبراو ئاڵنگارى شه‌پۆلى به‌هێزى ئاو كه خێراييان 7 گرێ و شه‌پۆلى به‌رز به ئه‌ندازه‌ى 30 پێ بووه‌ته‌وه.
بێرن پێشتر ئه‌فسه‌رى پۆليسى بريتانيا بووه و هه‌روه‌ها له ريزى سوپاشدا خزمه‌تى كردووه.
ناوبراو له گه‌شته‌كه‌يدا رووبه‌ڕووى كه‌شى ناله‌بار و به‌رزى پله‌ى گه‌رمى ئاوى زه‌ريا و هه‌تاوى به‌هێزى هێڵى كه‌مه‌ره‌يى زه‌وى و مه‌ترسييه‌كانى قرش بووه‌ته‌وه.
هوبێر دواى گه‌يشتنى بۆ گلوسترشێر له ئينگلته‌را رايگه‌ياند، ئه‌و به‌دله‌يه‌ى له‌به‌رى كردبوو، له لايه‌ن زينده‌وه‌ره ده‌رياييه‌كانه‌وه نه‌ده‌بينرا و شه‌پۆلى تايبه‌تى ده‌رده‌دا كه به هۆيانه‌وه گيانله‌به‌رانى زه‌ريا نزيكى نه‌ده‌كه‌وتنه‌وه.
هه‌روه‌ها وتوويه‌تى: شانبه‌شانى كه‌شتى كه تيمى تايبه‌تى شاره‌زا و ته‌ندرووستى له‌سه‌ر بوون مه‌له‌م ده‌كرد و دواى ته‌واوبوونى ئه‌ركى رۆژانه له‌سه‌رى ده‌خه‌وتم.
ئه‌و سه‌ركێشييه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، كه له وانه‌ى مه‌له‌كردندا و له ته‌مه‌نى پێنج ساڵييدا هێربر رووبه‌ڕووى مه‌رگێكى حه‌تمى بووه‌ته‌وه و به درێژايى ته‌مه‌نى ئه‌و گرێيه له‌لاى ماوه‌ته‌وه و ويستوويه‌تى له رێگه‌ى ئه‌و سه‌ركێشييه‌وه خۆى له‌و گرێيه رزگار بكات.
بڕياره گه‌شته‌كه‌ى هێربر بكرێته فيلمێكى به‌ڵگه‌نامه‌يى ته‌له‌فزيۆنى.