تره‌مپ له گه‌یشتن به كۆشكی سپی نزیك بووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ ته‌نها 6 ده‌نگی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئاماژه‌كان رووه‌و ئه‌وه‌ن كه تره‌مپ سه‌ركه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌بێته "45"ه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
دۆناڵد تره‌مپ تا ئێستا توانیوویه‌تی زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردن به ده‌ستبهێنێت كه به ده‌نگه گه‌وره‌كان ناسراوه و بریتین له 538 نوێنه‌ری هه‌ر دوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه ژماره‌یان 435 نوێنه‌ره و ئه‌نجومه‌نی پیران كه ژماره‌یان 100 نوێنه‌ره له‌گه‌ڵ 3 نوێنه‌ری واشنتن.
به سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ كۆمارییه‌كان له مێژووی ئه‌مریكادا توانیوویانه بۆ جاری "24"ه‌مین كاندیده‌كانیان بگه‌یه‌ننه كۆشكی سپی و هیلاری كلینتن و دیموكراته‌كانی ئه‌و وڵاته نا‌ئومێد بكه‌ن،كه له مێژووی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا 21 جار پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكایان به ده‌ستهێناوه.
ئه‌مڕۆ دوای ماوه‌یه‌كی دور و درێژ له كه‌مپه‌ینی بانگه‌شه‌كانی هیلاری و تره‌مپ،ئه‌مریكییه‌كان دواقسه‌ی خۆیان كرد و سه‌رۆكی چوار ساڵی داهاتووی وڵاته‌كه‌یان دیاریكرد كه پێده‌چێت دۆناڵد تره‌مپی ملیاردێری خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر زۆربه‌ی راپرسی و لێكدانه‌وه‌كانی پێچه‌وانه كردبێته‌وه.
دوای سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ له 20/1/2017 وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌چێته كۆشكی سپی و له ئێستاشه‌وه تا ئه‌وكات باراك ئۆباما به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی و دوای ئه‌و واده‌یه ده‌بێت كۆشكه‌كه بۆ تره‌مپ چۆڵ بكات.
دوای دوو خولی له‌سه‌ر یه‌ك و بۆ ماوه‌ی "8" ساڵ دیموكراته‌كان له حومكدا بوون و باراك ئۆباما وه‌ك ئه‌مریكییه‌كی به ره‌گه‌ز ئه‌فریقی ئه‌و پۆسته‌ی له ده‌ستدا بوو.
له پاش ئۆباما كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی گرنگی ناوخۆیی و جیهانی به ته‌واو نه‌كراوی ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست سه‌رۆكی نوێ،له‌وانه شه‌ڕی دژی داعش كه ئێستا ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه ده‌كات كه دژ به‌و رێكخراوه دروست كراوه و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كورده‌وه هه‌یه.
دۆناڵد تره‌مپ له میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا و ئابڕوچوونی زۆری لێ ئاشكرا بوو، به‌ڵام هێشتا له نێو جیهانی سیاسه‌ت و بڕیاره‌كاندا هه‌نگاوه‌كانی تره‌مپ و سیاسه‌تی نوێی كۆمارییه‌كان نه‌بینراوه و 100 رۆژی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی حوكمی سه‌رۆكه ملیاردێره‌كه ده‌ریده‌خات كه ده‌نگده‌رانی بێ هیوا ده‌كات یان به‌ڵێنه‌كانی ده‌باته سه‌ر.