جێگری ترامپ: سەرۆكی نوێ ئەمریكا مەزن دەكاتەوە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/9e5cf315-bdfa-4353-9143-18ce89fe94ff/Mike%20Pence.ism/manifest

K24 - ھەولێر

مایك پێنس جێگری دۆناڵد ترامپ لە وتارێكدا دڵخۆشی خۆی بەسەركەوكەوتنی كۆمارییەكان لە ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەربڕی و پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ كرد وەك 45 مین سەرۆكی ویالایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و رایگەیاند: "ھەست بە شانازی دەكەم و سوپاسی خودا و خێزانەكەم دەكەم و ستایشی ھەموو گەلی ئەمریكا دەكەم".

ئەوەشی خستەڕوو: "سەرۆكی نوێ روانگەیەكی ھەیە بۆ ئەوەی ئەمریكا مەزن بكاتەوە".

مایك پێنس یەکێکە لەو کەسانەی داوای دابینکردنی بودجەی زیاتر دەکات، بۆ بەھێزکردنی سوپا و رووبەڕووبونەوەی مەترسییەکانی داعش و چین و رووسیا. لەگەڵ ترامپ ھاوڕایە لەبارەی رێگریکردن لە ھاتنی موسڵمانان بۆ ئەمریکا.

مایک پێنس لە ھەڵبژاردنەكانی ئەمریكا كاندی كۆمارییەكان بوو بە جێگری سەرۆكی ئەمریكا ھەڵبژێردرا.

پێنس لە 7 حوزەیرانی 1959 لەدایکبووە

1977 بەکالیۆرۆسی لە زانکۆی ھانۆڤەر بەدەستھێناوە

1986 یاسای لە زانکۆی ئیندیانا تەواوکردووە

ساڵانی 1992 بۆ 1999 لەبواری میدیا کاریکردووە

2001 بۆ 2013 نوێنەری ویلایەتی ئیندیانا بووە

ئێستا حاکمی ویلایەتی ئیندیانایە.