جۆن مەكین: ھەموو توانام بۆ خزمەتكردنی ھاووڵاتیان دەخەمەگەڕ

جارێكی دیكە وەك سیناتۆری ویلایەتی ئەریزۆنا ھەڵبژێردرایەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دوای ئەوەی سیناتۆر، جۆن مەکین، کە لە پارتی کۆمارییە، ھەشت ساڵ لەمەوبەر لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، نەیتوانی لە کێبرکێ لەگەڵ ئۆباما سەر بکەوێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بەڵام لەم ھەڵبژاردنەدا توانی بۆ جاری حەوتەم ببێتە سیناتۆری ویلایەتی ئەریزۆنا. لە گوتاری سەرکەوتنیدا مەکین خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و رایگەیاند تواناکانی زیاتر دەخاتە گەڕ بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەی.