سه‌ردار قادر بۆ راپه‌راندنی كاروباری پارێزگای سلێمانی راسپێردرا
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ناوخۆ مۆڵه‌تی ساڵێك ده‌داته ئاسۆ فه‌ره‌یدون پاریزگاری سلێمانی و سه‌ردار قادر جێگری پارێزگاری سلێمانی راده‌سپێرێت بۆ راپه‌راندنی كاروباری پارێزگای سلێمانی.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ركردنی فه‌رمانێكی وه‌زاری له رۆژی 9 تشرینی دووه‌م، كێشه‌ی پارێزگاری سلێمانی بۆ ماوه‌ی ساڵێك چاره‌سه‌ر ده‌كات و هه‌ندێ بڕیار ده‌دات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ مۆله‌تی بێ مووچه‌یی بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌داته ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی.
سه‌ردار عه‌لی جێگری پارێزگاری سلیمانی بۆ كاروباری ته‌كنیكی راده‌سپێرێت بۆ راپه‌راندنی كاروباری پارێزگاری سلیمانی به سیفه‌تی (جێگری پارێزگاری سلێمانی) سه‌ره‌ڕای كاره‌كانی خۆی تا ته‌واو بوونی مۆڵه‌تی پارێزگاری سلێمانی.
له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه راسپاردنی سه‌ردار عه‌لی بۆ راپه‌راندنی كاروباری پارێزگای سلێمانی هیچ كاریگه‌رییه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نابێت كه پێشتر له رۆژی 10 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به فه‌رمانێكی وه‌زاری دراون به عومه‌ر ئه‌حمه‌د جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگیڕی.
له كۆتاییدا ده‌ڵێت ئه‌م فه‌رمانه له رۆژی ده‌ست له كار هه‌ڵگرتنی پارێزگاری سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به ئیمزای كه‌ریم سنجاری ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 9 تشرینی دووه‌م ده‌ركراوه و پشت به فه‌رمانێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیر له رۆژی یه‌كی تشرینی دووه‌می 2016 به‌ستووه.