كۆنفرانسی بەھا باڵاكان بە سپۆنسەری كوردستان24 لە سلێمانی دەستیپێكرد

kurdistan24.net

كۆنفرانسی بەھا باڵاكان بە سپۆنسەری كوردستان24 لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

K24 - سلێمانی

كەمێك پێش ئێستا کۆنفرانسی بەھا باڵاکان، لەلایەن (پڕۆژەی بڕیارەکانم) بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی حکوومی و حزبی و کەسایەتییە دیارو سەرکەوتووەکانی شاری سلێمانی دەستیپێكرد.

کۆنفرانسەکە بە سپۆنسەری میدیایی دامەزراوەی كوردستان24، بۆ توێژینەوە و راگەیاندن بەڕێوەدەچێت لە كاتژمێر 9 بەیانی ئەمڕۆوە دەستیپێكرد و تا كاتژمێر 6 ئێوارە بەردەوام دەبێت، كوردستان24 گرنگترین باس و گفتوگۆی كۆنفرانسەكە بەشێوەی راستەوخۆ بۆ بینەران دەگوازێتەوە.

بەگوتەی سەرپەرشتیارانی كۆنفرانسەكە، ئەو کۆنفرانسە لە ژێرناوی (بەھا باڵاکان) لەپێناو گەنجێکی نیشتمانپەروەرو خاوەن ھەستی بەرپرسیارێتی و خاوەن کەسایەتی و بڕیار.