ھەڤاڵ ئەبوبەكر: دەبێ گیانی لێبوردەیمان ھەبێت

kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

لە میانی رووماڵی تایبەتی كوردستان24 لە كۆنفرانسی بەھا باڵاكان لە سلێمانی ھەڤاڵ ئەبوبەكر كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: "دەبێ گیانی لێبوردەییمان ھەبێت و بەخەمی ئاشتییەوەبین و گیانی بەخشینمان ھەبێت لە پێناو كۆمەڵگە، ئەگەر ئەوە ھەبێت وادەكات ئەگەر یاسا ئامادەیی ھەبێت یان نا كۆمەڵگەیەكی تەندروست دروست دەكات".

گوتیشی: "لە ھەموو دونیادا دوو سیستەم ئیش دەكات، یان قانوون بە سزادان یان ئەخلاق ئیش دەكات بە بنەما ویژدانییەكان بە لێكەوتەی تاك لەناو كۆمەڵگە، ئەگەر ئەم دوانەمان دروستكرد، ئەم وڵاتە باشتر دەچێتە پێشەوە ئەو بەدگومانی و خۆپەرستیەی و تاك گەراییەی لەناوماندا ھەیە بە قازانجی ژیانێكی باشتر بۆ كۆمەڵگە تەواو دەبێت".

كاتژمێر 9 بەیانی ئەمڕۆ کۆنفرانسی بەھا باڵاکان، لەلایەن (پڕۆژەی بڕیارەکانم) بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی حکوومی و حزبی و کەسایەتییە دیارو سەرکەوتووەکانی شاری سلێمانی دەستیپێكرد، کۆنفرانسەکە بە سپۆنسەری میدیایی دامەزراوەی كوردستان24، بۆ توێژینەوە و راگەیاندن بەڕێوەدەچێت و تا كاتژمێر 6 ئێوارە بەردەوام دەبێت.