هه‌ژارترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
وارن هاردین 29ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
سامانه‌كه‌ی ته‌نها یه‌ك ملیۆن دۆلار بوو و ته‌نها دوو ساڵ و چوار مانگ له سه‌رۆكایه‌تی مایه‌وه و سه‌ر به پارتی كۆمارییه‌كان بوو، به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد.
ویلیا‌م مه‌ككینلی 25ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
سامانه‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلار و له پارتی كۆمارییه‌كانی بوو، ماوه‌ی چوار ساڵ و شه‌ش مانگ و له ساڵانی نێوان 1897 – 1901 له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا مایه‌وه، دواتر تیرۆر كرا.
فرانكلین پیێریس 14 ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
سامانه‌كه‌ی دوو ملیۆن دۆلاربوو، له ساڵی 1853-1857، ته‌نها چوار ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، له پارتی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ویلایه‌تی هامپشێربوو.
ویلیا‌م هۆوارد تافت 27 ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
له پارتی كۆمارییه‌كان بوو، سامانه‌كه‌ی 3 ملیۆن دۆلاربوو، له ساڵانی 1909-1913 و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، سامانه‌كه‌شی له كاركردن له بواری یاسا پێكه‌وه‌نابوو.
روزه‌رفۆرد هایس 19ه‌مین سه‌رۆك
له كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ویلایه‌تی ئۆهایۆ بوو، له ساڵی 1877-1881 و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، سامانه‌كه‌ی ته‌نها 3 ملیۆن دۆلاربوو .
میلارد فیڵمۆر 13ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مره‌یكا
سه‌ر به ویگ پارتی ئه‌مه‌ریكا بوو، له ساڵی 1850-1853 و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و 8 مانگ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، ته‌واوی سامانه‌كه‌ی ته‌نها 4 ملیۆن دۆلار بوو.
بنجامین هاریسۆن 23ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
سامانه‌كه‌ی پێنج ملیۆن دۆلار و له ویلایه‌تی ئیندیانای ئه‌مه‌ریكا، سه‌ر به پارتی كۆمارییه‌كانی بوو، له‌ماوه‌ی ساڵانی 1889-1893 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو.
ویلیا‌م هێنری هاریسۆن 9ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا
له ویلایه‌تی ئۆهایۆ و سه‌ر به ویگ پارتی بوو، له ساڵێ 1841 ته‌نها 23 رۆژ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، به‌هۆی پێشكه‌شكردنی وتارێك له كه‌شێكی سارددا، دووچاری هه‌وكردنی سییه‌كان بوو، سامانه‌كه‌شی 5 ملیۆن دۆلاربوو.
زاكاری تایلۆر 12ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
سامانه‌كه‌ی ته‌ها 6 ملیۆن دۆلاربوو، سه‌ر به ویگ پارتی و له ویلایه‌تی لویزیانا بوو، له ساڵانی 1849-1850 بۆ ماوه‌ی ساڵێك و 3 مانگ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو و به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ كۆچی دوایی كرد.
جیمی كارته‌ر 39ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
سامانه‌كه‌ی 7 ملیۆن یۆرۆ و سه‌ر پارتی دیموكراته‌كان بوو، له‌ولایه‌تی جیۆرجیا، له ساڵای 1977-1981 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو.
جیراڵد فۆرد 38ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
سه‌ر به پارتی كۆمارییه‌كان بوو له ویلایه‌تی میشیگان، سامانه‌كه‌ی 7 ملیۆن دۆلار بوو، له ساڵی 1974-1977، بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ و شه‌ش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكابوو.
باراك ئۆباما 44ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
له ساڵی 2008ه‌وه تا ئێستاش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه و له 20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 ماوه‌كه‌ی كۆتایی دێت و دۆناڵد ترامپ جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
ئۆباما سه‌ر به پارتی دیموكراته‌كانه و له ویلایه‌تی ئیلینۆیزی ئه‌مه‌ریكایه و سامانه‌كه‌شی ته‌نها 7 ملیۆن دۆلاره.
دوایت ئایزنهاوه‌ر 34ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
له كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو له ویلایه‌تی كانساس، له ساڵی 1953-1961 بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، سامانه‌كه‌ی ته‌نها 8 ملیۆن دۆلار بوو.
جه‌یمس پۆڵك 11ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
له پارتی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكابوو له ویلایه‌تی تێنیسی، سامانه‌كه‌ی 10 ملیۆن دۆلاربوو و ماوه‌ی ساڵانی 1845-1849 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ سه‌رۆك بوو.
رۆناڵد ریگان 40ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
سه‌ر به كۆمارییه‌كان بوو له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، ماوه‌ی ساڵانی 1981-1989 هه‌شت ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، سامانه‌كه‌شی 13 ملیۆن دۆلاربوو.
ریچارد نیكسۆن 37ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا له پارتی كۆمارییه‌كانی بوو، ساڵی 1967-1974، ماوه‌ی پێنج ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، سامانه‌كه‌ی 15 ملیۆن دۆلاربوو، به‌ڵام به‌هۆی ئاشكرا بوونی ئابڕووچوونه‌كه‌ی به‌ناوی وه‌ته‌ر
گه‌یت، ناچار به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه كرا.
جۆن ئه‌دامز 2ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
سه‌ر به پارتی فیدرالییه‌كان بوو له ویلایه‌تی ماساچیۆتیس، ساڵانی 1979-1801 ماوه‌ی چوار ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكابوو، سامانه‌كه‌شی 10 ملیۆن دۆلار بوو.
جۆرج ده‌بلیو بوش (بوشی كوڕ) 43ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
ماوه‌ی هه‌شت ساڵ له 2001-2009 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو له ویلایه‌تی تێكساس، كه سه‌ر به پارتی كۆمارییه‌كان بوو، كۆی سامانه‌كه‌ی 20 ملیۆن دۆلاره.
جۆن كوینسی ئه‌دامز 6ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
سه‌ر دیموكراته‌كان بوو له ویلایه‌تی ماساچیۆتیس، سامانه‌كه‌ی 21 ملیۆن دۆلار بوو، له ساڵانی 1825-1829 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو.
جۆرج بوش (بوشی باوك) 41ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
سه‌ر به پارتی كۆمارییه‌كان بوو له ویلایه‌تی تێكساس، سامانه‌كه‌ی 23 ملیۆن دۆلار بوو و ساڵانی 1989-1993 ماوه‌ی چوار ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو.
گرۆڤه‌ر كلیڤلاند 22 و 24ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
سه‌ر به پارتی دیموكراته‌كان بوو له ویلایه‌تی نیویۆرك، 22 و 24ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، به‌و پێیه‌ی دوای ته‌واو بوونی خوولی یه‌كه‌م، له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا، دواتر جارێكی دیكه‌ی خۆ كاندید كرده‌وه و توانی ببێته‌وه 24ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
زۆرترین مافی ڤیتۆی سه‌رۆكایه‌تی به‌كارهێناوه، كه 414 جار بووه، سامانه‌كه‌شی 25 ملیۆن دۆلاربوو.
مارتن ڤان بورین 8ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
سه‌ر به پارتی دیموكرات بوو له نیویۆرك، له ساڵانی 1837-1841 ماوه‌ی چوار ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، سامانه‌كه‌شی 26 ملیۆن دۆلار بوو.
جه‌یمس مۆنرۆیی 5ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
له ویلایه‌تی ڤێرجینیا بوو، سه‌ر به پارتی كۆماری و دیموكراته‌كان بوو به‌ر له‌وه‌ی ببن به دوو حزبی جیا له ساڵ 1938، جه‌یمس ساڵانی 1817-1825 ماوه‌ی هه‌شت ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، سامانه‌كه‌شی به 27 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرا.
جۆن تایله‌ر 10ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
له ویلایه‌تی ڤێرجینیا و سه‌ر به ویگ پارتی بوو، له ساڵانی 1841-1845 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، سامانه‌كه‌شی به 51 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
بێڵ كلینتۆن 42ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
سه‌ر به پارتی دیموكراته‌كان بوو له ویلایه‌تی ئاركنساس، له ساڵای 1993-2001 بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، سامانه‌كه‌ش 55 ملیۆن دۆلاره.
بێڵ هاوسه‌ری هیلاری كلینتۆنه، كه بۆ 58ه‌مین خوولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته، به نوێنه‌رایه‌تی دیموكراته‌كان خۆی كاندید كردبوو، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌سه‌ر دۆناڵد ترامپی ركابه‌ریدا سه‌ركه‌وێت.
فرانكلین دیلاۆن رۆزڤیڵت 31ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
له ویلایه‌تی نیویۆرك و سه‌ر به پارتی دیموكراته‌كان بوو، له ساڵانی 1933-1945 و 12 ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، تاكه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه هێنده له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیدا بمێنێته‌وه.
سامانه‌كه‌شی 60 ملیۆن دۆلار بوو.
هاربه‌رت كلارك هوڤه‌ر 31ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
سه‌ر به پارتی كۆمارییه‌كان بوو له ویلایه‌تی ئایۆوا، له ساڵانی 1920-1933 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، سامانه‌كه‌شی 75 ملیۆن دلاربوو.
هوڤه‌ر به بێباوكی په‌روه‌رده ببوو و خۆی سه‌روه‌ته‌كه‌ی پێكه‌وه‌نابوو.
لیندۆن جۆنسۆن 36ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
له ساڵانی 1963-1969 بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ و دوو مانگ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، خاوه‌ن 98 ملیۆن دۆلاربوو و سه‌رچاوه‌ی سامانه‌كه‌شی خاوه‌ندارێتیكردنی زه‌وی و زانرێكی زۆر بوو له تێكساس و سه‌ر به دیموكراته‌كان بوو.
جه‌یمس مادیسۆن 4ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
له ویلایه‌تی ڤێرجینیا بوو، سه‌ر به پارتی دیموكرات و كۆمارییه‌كان بوو، ماوه‌ی ساڵانی 1809-1817 و بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، سامانه‌كه‌شی به 101 ملیۆن مه‌زه‌نده ده‌كرا.
ئاندرو جاكسۆن 7ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
سه‌ر به پارتی دیموكرات بوو له ویلایه‌تی تێنیسی، ساڵانی 1829-1837 ماوه‌ی هه‌شت ساڵ سه‌رۆك بوو، سامانه‌كه‌شی 119 ملیۆن دۆلار بوو.
تیۆدۆر روزڤیڵت 26ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
له ویلایه‌تی نیویۆرك و سه‌ر به كۆمارییه‌كان بوو، له ساڵای 1901-1909 بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، سامانه‌كه‌ش به 125 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
تۆماس جێفه‌رسۆن 3ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
له ویلایه‌تی ڤێرجینیا و سه‌ر به پارتی دیموكرات و كۆمارییه‌كان بوو، به‌ر له‌وه‌ی ببنه دوو حزبی جیا، له ساڵانی 1801-1809 بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، به دامه‌زرێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت، سامانه‌كه‌شی 212 ملیۆن دۆلاربوو.
جۆرج واشنتۆن 1ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
له ساڵانی 1789-1797 بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ و نۆ مانگ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، له ویلایه‌تی ڤێرجینیا بوو، تاكه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه سه‌ر به هیچ پارتێك نه‌بووبێت، سامانه‌كه‌شی 525 ملیۆن دۆلار بوو ئه‌وكات.
جۆن ئێف. كه‌نه‌دی 35ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
سه‌ر به پارتی دیموكراته‌كان بوو له ویلایه‌تی ماساچیۆتیس، له ساڵانی 1961-1963 بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ و نۆ مانگ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، دواتر تیرۆر كرا، سامانه‌كه‌ی ئه‌و كاته نزیكه‌ی 1 ملیار دۆلار بوو.
دۆناڵد ترامپ 45ه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا
سه‌ر به پارتی كۆمارییه‌كانه و به‌ر له چه‌ند رۆژێك به سه‌رۆكی نوێی ئه‌و وڵاته، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژێردرا، ترامپ یه‌كێك له بازرگانه دیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سامانه‌كه‌شی به نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
بڕیاره دوای ئۆباما، وه‌ك 45ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له 20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، به فه‌رمی و وه‌ك سه‌رۆك، بچێته كۆشكی سپی.