هیلاری به‌م شێوه‌یه شكستی هه‌ڵبژاردن له‌بیر خۆی ده‌باته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ژنێك له باكووری ویلایه‌تی نیویۆرك، بۆ له‌بیركردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ده‌یه‌ویست پیاسه‌یه‌كی به دارستانه‌كانی وێست شیسته‌ر بكات، له دووره‌وه چاوی به ژنێكی دیكه ده‌كه‌وێت، كه پێده‌چێت بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هاتبێته دارستانه‌كه، ئه‌ویش هیلاری كلینتۆن بوو.
مارگۆت گێرسته‌ر، له شاری وایت بلێنز، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "زۆر خه‌مم له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوێنێ خوارد" و به مه‌به‌ستی له‌بیركردنی ئه‌نجامه‌كان، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ كچه بچووكه‌كه‌ی و سه‌گه‌كه‌یان به پیاسه چوونه‌ته ناو یه‌كێك له دارستانه‌كان.
ئه‌و ژنه هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "بڕیارمدا بچنه شوێنێكی زۆر نایاب له چاباكۆ" گوندێكی بچووكه و كه‌سه نزیكه‌كانی كلینتۆن لێی نیشته‌جێن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "جگه له ئێمه هیچ كه‌سێكی لێنه‌بوو، شوێنێكی جوان و دڵڕفێن بوو".
به‌ڵام به‌ر له كۆتاییهاتنی گه‌شته‌كه‌ی، چاوی به دوو هاوسه‌ر ده‌كه‌وێت، كه پێشبینی نه‌كردبوو، ئه‌وانیش هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بێڵ كلینتۆن، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا بوون.
مارگۆت نووسیویه‌تی: "گوێم له ده‌نگێكی نزیك بوو له خۆم، كاتێك به‌ره‌و شوێنه‌كه چووم، هیلاری و بێڵم بینی له‌گه‌ڵ سه‌گه‌یان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاتبوون كه منیشی بردبووه ئه‌وێ، توانیم هیلاری له باوه‌ش بگرم و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م، پێمگوت ئه‌و ساته زۆر شانازیم پێوه‌كردی، كه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌م هاتین و ده‌نگم به تۆدا".
ئه‌و ژنه له نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هیلاری سوپاسی كردووه و قسه‌ی خۆشی له‌گه‌ڵدا كردووه، دواتر جیابوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ر له جیابوونه‌وه وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه‌دا گرتووه، وێنه‌كه‌ش بێڵ كلینتۆنی هاوسه‌ری هیلاری گرتوویه‌تی.
ده‌ركه‌وتنی هیلاری له‌م وێنه‌یه‌دا، به یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی داده‌نرێت له دوای خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی له دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا و تێیدا گوتی: "بۆ هه‌موو ئه‌و كچه بچووكانه‌ی ئێستا سه‌یری ئه‌م وتاره ده‌كه‌ن: پێتان ده‌ڵێم هه‌رگیز گومان له به‌ها و هێز و شایسته‌یی خۆتان نه‌بێت، هه‌موو ده‌رفه‌ت و توانستێكی به‌رده‌ست به‌كاربهێنن بۆ هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانتان".