فه‌یسبووك: مارك زوكه‌ربێرگ مردووه
K24 – هه‌ولێر:
درووستبوونی كێشه‌یه‌كی كاتی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه پێشتر پێشینه‌ی نه‌بووه،بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌كارهێنه‌رانی به "مردوو" ناو ببات.
ئه‌و كێشه‌یه رۆژی هه‌ینی روویدا و له سه‌ر په‌ڕی تایبه‌تی زۆر كه‌سی زیندوو ووشه و ده‌سته‌واژه‌گه‌لێك ده‌ركه‌وت كه باسی مردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌كرد، له ناو ئه‌و كه‌سانه‌شدا،سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری تۆڕه‌كه"مارك زوكه‌ربێرگ" بوو.
له‌سه‌ر په‌ڕی تایبه‌تی خاوه‌نی فه‌یسبووك نوسرابوو"بیرهێنانه‌وه‌ی مارك زوكه‌ربێرگ" و داوای كردبوو ئه‌وانه‌ی ماركیان خۆشده‌وێت به ئاسووده‌یی جگه له‌مه هه‌ر شتێكی دیكه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر بیرهێنانه‌وه‌ی مارك شه‌یری بكه‌نه‌وه.
هه‌ر بۆیه به‌په‌له به‌شێك له‌وانه له‌سه‌ر پێگه‌كانیان هاتنه وه‌ڵام و نوسییان كه ئه‌وان له ژیاندا ماوون و نه‌مردوون.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژ به ناوی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك روونكردنه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه‌دا و رایگه‌یاند"چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یان كردووه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یاندا روویداوه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه چاودێری ته‌كنه‌لۆژیا ده‌كه‌ن و بایه‌خ به به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ده‌ده‌ن چه‌ند لایه‌نێكی گاڵته‌جاڕیی ئه‌و كێشه‌یانه زه‌قكردبووه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌ی " The Verge " بۆ ته‌كنه‌لۆژیا نوسیبووی" فه‌یسبووك هه‌موو ئه‌مریكای كرد به مردوو،ئه‌مه‌ش درێژترین هه‌فته بوو له مێژووی ئه‌مریكا كه فه‌یسبووك رایگه‌یاند هه‌مووان مردوون، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له ساڵی"2015" ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی بۆ تۆڕه‌كه زیادكردووه و به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن په‌ڕه تایبه‌ته‌كه‌یان بگۆڕن بۆ دۆخێك كه باس له مردنیان بكات و یاده‌وه‌ری مردنیان بخاته‌وه‌روو.
هاوڕێكانیشی له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌توانن نامه بگۆڕنه‌وه و بیره‌وری كه‌سه مردووه‌كه باس بكه‌ن،تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ش هه‌یه كه ده‌توانرێت وا دابنرێت پاش مردن ئه‌ژماره‌كه رابوه‌ستێت و بسڕێته‌وه.