خۆپیشاندانەكانی دژی تره‌مپ بە وێنە و ڤیدیۆ
رۆژێك پاش سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، لە چەندین شاری ئەم وڵاتە لە دژی ترەمپ و ھەڵوێستەكانی خۆپیشاندان كرا و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
له سێیه‌مین شه‌وی خۆپیشاندانه‌كانی دژی ترامپ، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی ترامپ و سیاسه‌ته‌كانی ده‌ربڕی كه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا بانگه‌شه‌ی بۆ كردبوو.
له هه‌ندێ شوێن خۆپیشانده‌ران به‌ره‌نگاری پۆلیس بوونه‌ته‌وه و پۆلیس به گازی فرمێسك رێژ هه‌وڵی بڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌رانی دا.
خۆپیشاندانه‌كانی دژی ترامپ له نیویۆرك له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا ده‌ستیانپێكرد و تا لۆس ئه‌نجلس له رۆژئاوای ئه‌م وڵاته به‌رده‌وامه.
دۆناڵد ترامپ پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له رۆژی هه‌شتی تشرینی دووه‌م به پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی راپرسی و پێشبینییه‌كان شكستی به هیلاری كلینتۆنی پاڵێوراوی دیموكراته‌كان هێنا و ده‌بێته 45مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
سه‌رچاوه: mirror.co.uk