چێڵسی به كڕینی ئه‌م یاریزانه هانده‌رانی دڵخۆش ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ورووپا ئاشكرای كردووه كه ماركۆ ڤیراتی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا درێسی جلشینه‌كانی له‌نده‌ن ده‌پۆشێت، له‌به‌رامبه‌ردار فابریگاس ده‌چێته شوێنه‌كه‌ی له پاریس سانجێرمان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 12 نۆڤێمبه‌ری 2016، پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا رایگه‌یاند كه ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی ماوه‌یه‌كی زۆره له هه‌وڵی رازیكردنی ماركۆ ڤیراتی هاونیشتیمانیه‌تی، به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌ش ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه له‌سه‌ر چوونی ڤیراتی بۆ چێڵسی گفتووگۆ بكات.
به گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی Espnـی ئیسپانیا، چێڵسی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه‌ی سیسك فابریگاس و جۆن ئۆبی میكیلی تێهه‌ڵكێشی بۆنده‌كه‌ی ڤیراتی ده‌كات.
كۆنتی راهێنه‌ری ئیتاڵی پێشتر له یانه‌ی پێسكارا سه‌رپه‌رشتی ماركۆ ڤیراتی كردووه و ئێستاش ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 24 ساڵه به بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ ستامفۆرد بریج بگوازێته‌وه.