به ڤیدیۆ: كۆمه‌ڵه مارێكی ژەھراوی په‌لاماری ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر
بی بی سی له پرۆگرامی گۆی زه‌وی Planet Earth II ڤیدیۆیه‌كی سه‌رسورهێنه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه كه كۆمه‌ڵه مارێكی ژه‌هراوی په‌لاماری ئیگوانایه‌ك iguana ده‌ده‌ن.
رووداوه‌كه له دوورگه‌ی گالاپاگۆس له باشووری كیشوه‌ری ئه‌مریكا له ئیكاوادۆر وێنه‌ی گیراوه.
ماره‌كان لە سەرەتادا ھەست بە جموجوڵێك دەكەن و پاش دیتنی ئیگوانایه‌كی گه‌نج له هه‌موو لایه‌كەوە په‌لاماری ده‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده ده‌گرن و ھەندێ مار خۆی پێوه ده‌ئاڵێنن، به‌ڵام له دواییدا خۆی رزگار ده‌كات و بۆ سه‌ر به‌رزترین به‌رد باز ده‌دات.
ماره ژه‌هراوییه‌كانی ئه‌م دوورگه‌یه زۆر خێران و و درێژاییان ده‌گاته 120 سه‌نتی مه‌تر.