له پاريس هه‌وڵى رفاندنى هه‌يفا وه‌هبى ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
ژنه گۆرانيبێژى لوبنانى هه‌يفا وه‌هبى له رێگه‌ى سناب چاته‌وه رايگه‌ياندووه، له پاريس رووبه‌ڕووى هه‌وڵێكى رفاندن بووه‌ته‌وه.
هه‌يفا نووسيويه‌تى: دواى گه‌يشتنى به فڕۆكه‌خانه‌ى پاريس، ويستوويه‌تى رووبكاته ميوانخانه‌يه‌كى شاره‌كه و له رێگه رووبه‌ڕووى هه‌وڵى رفاندن بووه‌ته‌وه.
گوتيشى: شوفێرى تاكسييه‌كه‌ى له كاتى چوون بۆ ميوانخانه‌كه هه‌وڵيداوه بيڕفێنێت و به‌و هۆيه‌وه په‌يوه‌ندى به پۆليسه‌وه كردووه.
هه‌يفا دواجار هه‌وادارانى دڵنيا كردووه‌ته‌وه، ته‌ندرووستى باشه و هۆشداريشى داوه به‌وانه‌ى سه‌ردانى پاريس ده‌كه‌ن، كه ئاگادارى خۆيان بن له كرده‌وه‌ى رفاندن له پێناو پاره‌دا و هه‌وڵده‌ن نه‌كه‌ونه داوى رفێنه‌ران.