پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ
K24 - هه‌ولێر:
پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له په‌راوێزی پێشانگه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی رێوڕه‌سمی به خاكسپاردنی ته‌رم له سلۆڤاكیا كرایه‌وه و تێیدا دووبرای سلۆڤاكی توانییان لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن رازی بكه‌ن و خه‌ڵاتی یه‌كه‌می پێشبڕكێكه به‌ده‌ست بهێنن.
لادیسلاڤ و سابا سكلادان، دوو برای سلۆڤاكین و توانییان به كورتترین ماوه، جوانترین گۆڕ هه‌ڵبكه‌نن و ببنه براوه‌ی خه‌ڵاتی یه‌كه‌م، قووڵی گۆڕه‌كه 1.5 مه‌تر و درێژییه‌كه‌ی 2 مه‌تره و پانییه‌كه‌شی 90 سانتیمه‌تر ده‌بێت، ئه‌و گۆڕه‌ش ته‌نها 54 خووڵه‌ك هه‌ڵكه‌ندراوه.
لادیسلاڤ كه ساڵی رابردوو به‌شداربووی پێشبڕكێكه بوو، له باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆڕه پێشبڕكێیه ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێت تیشك بخه‌ینه سه‌ر كاره پڕ زه‌حمه‌ت و ماندووبوونه‌ی گۆڕهه‌ڵكه‌نان، چونكه ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ن، به‌راستی جێگه‌ی رێز و پێزانینه".